جیهانی ئیسلامیدونیا

هیندوسێک مزگەوتێکی ڕووخاند و دوای موسڵمانبوونی ٩٠ مزگەوتی دروستکردووە

بەگوێرەی سەرچاوەکان، هیندوسێک کە پێشتر مزگەوتێکی ڕووخاندووە (یاخود دەستی لە ڕووخاندنی مزگەوتێکدا هەبووە)، لە دوای موسڵمان بوونی و تا ئێستا ٩٠ مزگەوتی لە هیندستان دروستکردووە.

بەگوێرەی ماڵپەڕی ئیندیا تودەی، ئەو پیاوە پێشتر ناوی بالبیر سینغ بووە و لە ساڵی ١٩٩٢دا بەشداریی لە ڕووخاندنی مزگەوتی بابریدا کردووە.

ماڵپەڕە هیندییەکە باسی لەوەش کردووە کە لە ئێستادا ئەو پیاوە ناوی خۆیی گۆڕیوە بۆ موحەمەد ئەمیر و خەریکی کاری بانگەوازی ئیسلامییە و بۆ سڕینەوەی تاوانەکانی مزگەوت دروستدەکات.

موحەمەد باڕیاریداوە کە ١٠٠ مزگەوت دروستبکات لەپێناو سڕینەوەی تاوانەکانیدا، تا ئێستاش ٩٠ مزگەوتی دروستکردووە.

موحەمەد دەڵێت، دوای ئەنجامدانی ئەو تاوانە (ڕووخاندنی مزگەوتەکە) زۆر ترسام و بە خۆمم دەوت کە موسڵمانان دێن و لێمدەدەن، هەموو کەسێکیش دوای ئەنجامدانی تاوان ترسی لێدەنیشێت.

پەیامنێری ئیندیا تودەی باسی لەوە کردووە کە موحەمەد دوای ئەوەی لە ساڵی ١٩٩٢ مزگەوتەکەی ڕووخاندووە، لە حوزەیرانی ١٩٩٣دا موسڵمانبوونی خۆیی ڕاگەیاندووە.

پەیامنێری کەناڵە هیندییەکە باس لەوەش دەکات کە دوای موسڵمانبوونی خۆی (موحەمەد)، چەند ئەندامێکی خێزانەکەشی موسڵمان بوون، لەناویاندا هاوسەرەکەی و براکەیی تیادایە.

ڤیدیۆی ڕاپۆرتەکەی کەناڵی ئیندیا تودەی:

هیندویەک مزگەوتێکی ڕووخاند و دوای موسڵمانبوونی ٩٠ مزگەوتی دروستکرد!

Posted by ‎ئیسلامی :: eslami‎ on Wednesday, October 24, 2018

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close