كــوردستان

دکتۆر عەبدولواحید دەست بە سواڵکردن دەکات

پەیجی فەرمی بابەتێکی بڵاوکردووەتەوە لەژێر ناونیشانی “دكتۆر عه‌بدولواحید ئاماده‌یه‌ سواڵ بكات.”

دکتۆر عەبدولواحید له‌ ئاهه‌نگی ڕاگه‌یاندنی ڕێكخراوی زاد له‌ سلێمانی وتوویەتی، “ئاماده ‌نیم سواڵ بكه‌م، به‌ڵام بۆ نه‌خۆشه‌كانم ده‌یكه‌م، به‌ڵام بۆ میلله‌ته‌كه‌م ده‌یكه‌م، به‌ڵام بۆ كورد ده‌یكه‌م، بۆ خه‌ڵكی خۆم ده‌یكه‌م.”

دکتۆر عەبدولواحید کە بە دکتۆری هەژاران ناسراوە وتووشیەتی، “ئاماده‌م سواڵ بكه‌م به‌ڵام ئه‌و سواڵه‌ی من سواڵێكی موقه‌ده‌سه‌، سواڵێكی گه‌وره‌یه‌، كه‌ من سواڵم كرد سواڵ له ‌كۆڵ هه‌زاره‌ها خه‌ڵك ده‌كه‌مه‌وه‌، كه‌ به‌نیازه‌ ته‌كسییه‌كه‌ی بفرۆشێت و نه‌خۆشه‌كه‌ی پێ چاره‌سه‌ر بكات، كه‌ به‌ته‌مایه‌ خانووه‌كه‌ی هه‌ڕاج بكات، به‌ته‌مایه‌ ماڵه‌كه‌ی بێنێته‌ ده‌ره‌وه‌، به‌ته‌مایه‌ منداڵه‌كانی بخاته‌ سه‌ر جاده‌، له‌پێناو ئه‌وه‌ی ئه‌ندامێكی نه‌خۆشی ماڵه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر بكات.”

ئەوەش لەکاتێکدایە کە بە سەرپەرشتی دکتۆر عەبدولواحید ڕێکخراوی زاد دامەزرێنرا و ڕۆژی ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ش ڕێکخراوەکە ڕاگەیەندرا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close