جیهانی ئیسلامی

غەززە.. شەش هاووڵاتیی فەڵەستینی لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە کوژران

وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ هێزەکانی ئیسرائیل شەش هاووڵاتیی خۆپیشاندەری فەڵەستینییان کوشتووە و زیاتر لە ١٤٠ خۆپیشاندەریش برینداربوون.

بەگوێرەی میدیاکان، لە درێژەی خۆپیشاندانەکانی گەڕانەوەی مەزندا، ئەمڕۆ بە هەزاران خۆپیشاندەری فەڵەستینی لە سنوری غەززە خۆپیشاندانیان دژی داگیرکارییەکانی ئیسرائیل ئەنجامدا و داوای گێڕانەوەی مافەکانیانیان کرد.

بەگوێرەی سەرچاوەکان، قوربانییەکان تەمەنیان لەنێوان ١٧ بۆ ٢٩ ساڵیدا بوون.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە لە ٣٠ی ئازارەوە تا ئێستا لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە لانیکەم ٢٠٤ هاووڵاتیی خۆپیساندەری فەڵەستینی لە غەززە کوژراون و شەهیدکراون و هەزارانیش بریندارکراون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close