جیهانی ئیسلامیدونیا

دژە تیرۆری بەریتانی داوای سڕینەوەی ڤیدیۆی ئافرەتێکی موسڵمان دەکات

لە ڤیدیۆیەکدا، کە گەواهیدانی ئافرەتێکی موسڵمانە بە ناوی مەریەم، ئەو ئافرەتە باس لەوە دەکات کە لەکاتی منداڵبووندا و لەکاتێکدا جێگاکەی و لاقەکانی خوێنی منداڵبوونیان پێوەبووە پۆلیس لە ژووری منداڵبووندا هەڵیانکوتاوەتە سەری.

مەریەم، کە نیقابپۆشە، دەڵێت “چیرۆکەکەم لە ١٦ی نیسانی ٢٠١٦وە دەستپێدەکات، کاتێک منداڵێکی کوڕم بوو، وا بیرت دەکردەوە کە ڕۆژێکی زۆر نایاب و جوانە، بەڵام ئەوەی دواتر دەستیپێکرد کە بەتەواوی عەجیب و غەریب و ئازاربەخش بوو.”

مەریەم لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دەڵێت، “براکانم (موسڵمانان) ئەوکاتە ئێوە لەکوێ بوون؟ ئێوە لەکوێ بوون؟!” دەشڵێت، “دوای ئەوەی ناوەندی منداڵبوونەکەم جێهێشت و چوومەوە ماڵەوە، لە ماڵیشەوە هەڵیانکوتایەتە سەرم.”

مەریەم ئاماژە بەوەش دەکات، “ئێمە لە سەردەمی فیرعەوندا دەژیین، تەنیا ئەوەندەیە ئەوان منداڵەکانمان ناکوژن بەڵکو لێمانی دووردەخەنەوە (دەڕفێنن).” وەک جەختکردنەوەیەکیش دوای ئەو قسەیەی دەڵێت “ئەرێ ئێوە تێدەگەن؟ ئەوان منداڵەکانمان لێمان دەبەن و لێمان دووردەخەنەوە.” دەشڵێت “بۆچی؟ لەبەر ئەوەی ئێمە موسڵمانین! ئەوە هەموو هۆکارەکەیەتی.”

ئەو خانمە موسڵمانە دەشڵێت “پۆلیس دەڵێت کە بەڵگەی نهێنییان لە دژی من هەیە، بەڵام تا ئەمڕۆش نازانم ئەو بەڵگانەی ئەوان باسی دەکەن چییە.” دەشڵێت “لەناکاو و دوای شەش مانگ لە ڕووداوەکان، دادوەر بەڵگە نهێنییەکانی قبوڵکرد. ئەو دادوەرەش کە ئەو کارەی کرد دواتر خۆی لە پۆستەکەی خۆی لابرد بە مەبەستی دەرخستنیی بێلایەنیی، دواتریش دادوەرێکی نوێ دانرا” و دەرەکەوت کە بەڵگەکان بێبنەما بوون.

هەر لەو ڤیدیۆیەدا مەریەم، کە هەر لە سەرەتاوە تا کۆتایی بە دڵێکی پڕەوە قسە دەکات، سوپای ڕێکخراوی کەیج دەکات و دەڵێت “داوای لێبوردن دەکەم لەوەی کە هیچم نییە پێتان ببەخشم جگە لە دوعاکانم.”

(ڤیدیۆکە لەلایەن ڕێکخراوی کەیجی بەریتانییەوە بڵاوکرایەوە و لە ئێستادا دەزگای دژە تیرۆری بەریتانی داوای سڕینەوەی دەکات.)

ڤیدیۆکە:

دژە تیرۆری بەریتانی داوای سڕینەوەی ئەم ڤیدیۆیە دەکات!پاش کەمێکیتر لە (ئیسلامی نێت) کورتەیەک لەبارەی ڤیدیۆکەوە دەخرێتەڕوو..

Posted by ‎ئیسلامی :: eslami‎ on Monday, October 8, 2018

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close