جیهانی ئیسلامیدونیا

موسڵمانێک بوو بە پاڵەوانی پاڵەوانێتییەکی بۆکسێن و هاندەرانی لەکاتی وتنی “الحمدللە” توڕەدەبن

ڕۆژێک بەر لە یاریی کۆتایی، بە وتنی “الحمدللە” لەلایەن حەبیب نورمحمدۆڤ هاندەرانی ڕکابەرەکەی توڕە دەبن و دەست بە هاتوهاوار دەکەن.

حەبیب لە ٢٠ی ئەیلولی ١٩٨٨ لە گوندێکی ڕووسیا بەناوی گوندی سیلدی لەدایکبووە، ناوی تەواوی “حەبیب ئیبن عەبدولمەناف نورمحمدۆڤ”ە، نازناوی (داڵەکە)ی پێ دراوە، لە نەتەوەی ئاڤارە، کە نەتەوە/قەومی ئاڤار قەومێکی موسڵمانی سوننە مەزهەبن.

یاریزانیی بۆکسێنی (فری ستایڵ/ ستایڵی ئازاد)ە و شارەزای هونەریی جەنگیی تێکەڵە. توانیی لە پاڵەوانێتیی (یو ئێف سی ٢٢٩) پلەی یەکەم بەدەستبهێنێت دوای ئەوەی بەسەر ڕکابەرەکەی (ماکگریگۆر)ی ئێرلەندیدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا؛ ئەمەش لەکاتێکدایە کە ئەمە بۆ سێیەمین ساڵی لەسەر یەکە حەبیب لەم پاڵەوانێتییەدا پلەی یەکەمی گرتووە (٢٠١٦، ٢٠١٧ و ٢٠١٨).

یو ئێف سی ٢٢٩ی ئەمساڵ لە ئەمریکا بەڕێوەچوو.

لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا و ڕۆژێک بەر لە یاریی کۆتایی حەبیب لە بەرامبەر هەوادارانیی ڕکابەرەکەیدا دەڵێت: “پێش هەموو شتێک دەمەوێت بڵێم الحمدللە کە خودا هەموو شتێکی پێ بەخشیوم، دەزانم هاوڕێیان ئێوە حەزتان بە وتنی ئەمە (الحمدللە) نییە، سبەی شەو یاریزانەکەتان تێکدەشكێنم.”

حەبیب لە شوێنێکدا باس لەوە دەکات کە “کاتێک ڕەمەزان دێت بیر لە یاریکردن ناکاتەوە، دین لەپێشترین شتە بۆ من، یاریکردن بۆ من لەپێشتر نییە لە دینەکەم.”

لە هەڵوێستێکی تریشیدا لە پشتی تی شێرتەکەی نوسیویەتی “عیسا یەکێکە لە پێغەمبەرە مەزنەکانی ئیسلام.”

لە شوێنێکی تردا لە تی شێرتەکەیی نوسیوە “خۆشەویستیی زۆرم بۆ عیسا ڕێنوێنی کردم بۆ ئیسلام.”

لە چەندین شوێندا و پێش و پاش یاریکردن دەستەواژەکانی (الحمدللە) و (اللە اکبر) دەڵێتەوە.

ڤیدیۆی ڕۆژێک بەر لە یارییەکە:

حەبیب پلەی یەکەمی بەدەستهێنا..ڕکابەرەکانی حەبیب نورمحمدۆڤ بە وتنی (الحمدللە) لەلایەن حەبیبەوە توڕەبدەن!ڤیدیۆکەش ڕۆژێک بەر لە یاریی کۆتاییە و حەبیب لە بەرامبەر هەوادارانیی ڕکابەرەکەیدا دەڵێت:"پێش هەموو شتێک دەمەوێت بڵێم الحمدللە کە خودا هەموو شتێکی پێ بەخشیوم، دەزانم هاوڕێیان ئێوە حەزتان بە وتنی ئەمە (الحمدللە) نییە، سبەی شەو یاریزانەکەتان تێکدەشكێنم."

Posted by ‎ئیسلامی :: eslami‎ on Sunday, October 7, 2018

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close