جیهانی ئیسلامی

حکومەتی هیندستان بەنیازە ٤٠ هەزار موسڵمانی ڕۆهینگی بنێرێتەوە بۆ بۆرما

حکومەتی هیندستان بەنیازە ٤٠ هەزار موسڵمانی ڕۆهینگیی بنێرێتەوە بۆ بۆرما، لە سەرەتاشدا حەوت موسڵمانی ڕۆهینگی دەنێرێتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی ساڵی ڕابردوو دەسەڵاتدارانی هیندستان بڕیاریاندا بە ناساندن و ناردنەوەی کۆچبەرە نایاساییەکان.

سەرجەم موسڵمانانی ڕۆهینگییش خاوەنی هیچ بەڵگەنامەیەکی یاسایی بۆرما و هیچ وڵاتێکی تر نین و بێ ناسنامەن، بۆیە سەرجەمیان وەکو کۆچبەری نایاسایی نەک لە وڵاتانی تر، بەڵکو لە بۆرماش، سەیردەکرێن.

ئەفسەرێکی پۆلیسی هیندی بەناوی بهاسکار جیۆتی مەهانتا وتوویەتی، لە ٢٠١٢ و لەسەر ئەوەی بە نایاسایی هاتوونەتە هیندستانەوە حەوت کۆچبەری موسڵمانیی ڕۆهینگییان دەستگیرکردووە و بەنیازن ڕادەستی پاسەوانانی سنوری بۆرمایان بکەنەوە.

بەگوێرەی سەرچاوەکانیش بێت، ڕۆژی پێنج شەممە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨، ئەو حەوت کۆچبەرە ڕۆهینگییە ڕادەستی حکومەتی بۆرما کراونەتەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە بەهۆی توندوتیژیی و کۆمەڵکوژکردن و دەستدرێژیی جۆراوجۆر بۆ سەریان لەلایەن سوپا و بوزیەکانی بۆرماوە، زیاتر لە ٧٠٠ هەزار موسڵمانی بۆرما لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا ئاوارەی بەنگلادیش بوون.

لە هیندستانیش نزیکەی ٤٠ هەزار ئاوارەی موسڵمانی ڕۆهینگیی هەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close