جیهانی ئیسلامیدونیا

ترەمپ بۆ شا سەلمان: ئەگەر ئێمە نەبین ئێوە ناتوانن دوو هەفتە لە دەسەڵاتدا بمێننەوە

سەرچاوەکانی هەواڵ بڵاویانکردووەتەوە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بە ڕووکردنە ئاراستەی قسەکردنی بۆ شا سەلمانی سعودییە وتوویەتی، “ئەگەر ئێمە نەبین ئێوە ناتوانن دوو هەفتە لە دەسەڵاتدا بمێننەوە.”

لەلایەکی ترەوە ترەمپ ڕایگەیاندووە، “بە شای سعودیەم وت: ئێوە خاوەنی تڕلیۆنان دۆلارن، بەبێ ئێمە کێ دەزانێت چی ڕوودەدات لەوانەیە نەتوانن فڕۆکەکانتان بپارێزن چونکە هێرشیان دەکرێتەسەر، بەڵام لەگەڵ ئێمە ئەو فڕۆکانە سەلامەت دەبن، یەعنی بە تەواوی سەلامەت دەبن، بەڵام ئێمە ئەوەمان پێنادرێت کە دەبێت پێمان بدرێت، ئێمە پاڵپشتیی سەربازییتان دەکەین.”

ترەمپ وتووشیەتی “ئێمە سعودییەی عەرەبی دەپارێزین، ئێوە دەڵێن کە ئەوان دەوڵەمەندن، منیش شا، شا سەلمانم خۆشدەوێت، بەڵام من وتم ‘ئەی شا، ئێمە ئێوە دەپارێزین و لەوانەیە ئێوە بۆ دوو هەفتە بەبێ ئێمە بەرگەنەگرن و نەتوانن بمێننەوە، بۆیە ئێوە پێویستە پارە بدەن.”

لە ٢٠ی ئەیلولیشدا ترەمپ لە تویتێکدا قسەیەکی هاوشێوەی کرد وتی، “ئێمە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەپارێزین، بەبێ ئێمە ئەوان بۆ ماوەیەکی زۆر پارێزراو نابن، بەڵام سەرەڕای ئەمە بەردەوام نرخی نەوت بەرزدەکەنەوە!”

لەلایەکی ترەوە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بە شا سەلمانی سعودییەی وتووە، “جیهانی ئیسلامیی پێویستی بە سەقامگیرییە.”

ئەردۆغان هۆشدارییشی داوەتە شا سەلمان بن عەبدولعەزیز لەو “مەترسییەی” ڕووبەڕووی جیهانیی ئیسلامیی دەبێتەوە.

ئەردۆغان وتیشی “جیهانی ئیسلامیی لە حاڵی حازردا ڕووبەڕووی تەحەدییاتی جددی دەبێتەوە و زیاتر لە هەر کاتێک پێویستی بە ئاشتی و سەقامگیریی و هاوبەستیی دۆستانەیە بە دیدگاگەلێکی هاوبەشەوە.”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close