جیهانی ئیسلامیدونیا

پوتین: دەمانەوێت هەموو هێزە بیانییەکان لە سووریا بچنە دەرەوە

ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا ڕایگەیاند، دەیانەوێت هەموو هێزە بیانییەکان، بە ڕووسیاشەوە، لە سووریا بچنە دەرەوە.

پوتین وتووشیەتی، بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا پێشێلکردنی یاساکانی نەتەوە یەکگرتووەکانە.

لەلایەکی ترەوە پوتین ڕایگەیاندووە، وڵاتەکەی بەنیاز نییە ئۆپراسیۆنی بەرفراوانی سەربازیی لە پارێزگای ئیدلیبی سوریا ئەنجام بدات.

ئاژانسی ڕۆیتەرز لەوبارەیەوە نوسیوویەتی، هەوڵەکان بۆ دروستکردنی ناوچەیەکی ئارام لە ئیدلیب کاریگەریی بەرچاوی هەبووە و بەوهۆیەشەوە چاوەڕوان ناکرێت بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی ئەو ناوچەیە ئۆپراسیۆنی بەرفراوانی سەربازیی ئەنجام بدرێت.

سەرۆکی روسیا ڕاشیگەیاندووە، “بە بڕوای من بە ئامانجەکەمان گەیشتووین.”

١٧ی ئەیلول و لەمیانی کۆبوونەوەی سۆچی لە ڕووسیا، ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی ئەو وڵاتە و رەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕێککەوتن لەسەر دروستکردنی ناوچەیەکی ئارام لە پارێزگای ئیدلیب.

بەپێی ڕێککەوتنەکە دەبێت لە قۆناغی یەکەمدا و تا ١٥ی ئەم مانگە، ناوچەیەکی داماڵراو لە چەک لە پارێزگای ئیدلیب بە قوڵایی ١٥ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر لەسەر سنوری بەریەککەوتنی نێوان گروپە چەکدارەکان و سوپای سووریادا پێکبهێنرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close