جیهانی ئیسلامیمێژوو

٨٣١ ساڵ بەسەر ئازادکردنی قودس لەلایەن سەڵاحەدینی ئەیوبی تێپەڕبوو

ڕۆژی ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ڕزگارکردنی قودس لە دەستی خاچپەرستەکان لەلایەن سەڵاحەدینی ئەیوبییەوە ٨٣١ ساڵ بەسەریدا تێپەڕبوو.

کاتێک قودس لەلایەن خاچپەرستەکانەوە داگیرکرا، زیاتر لە ١٠ هەزار موسڵمان کۆمەڵکوژ کران، کۆمەڵکوژییەکەش بە شێوەیەک بوو کە تا قولە پێی داگیرکەران خوێنی موسڵمانان هەستابوو.

بەڵام ٨٨ ساڵ دوای داگیرکردنی و کاتێک قودس لەلایەن سەڵاحەدیینی ئەیوبییەوە ئازادکرا، سەڵاحەدیینی ئەیوبی کاری لەو شێوەیەی ڕەتکردەوە و ڕێگەی پێنەدا (ئەمەش دینەکەی فێریکردبوو).

سەڵاحەدیین کاتێک قودسی کۆنترۆڵکردەوە تاڵانکردنی ماڵی مەسیحییەکان و زیانگەیاندن بە مەسیحییەکانی حەرامکرد/قەدەغەکرد.

سەڵاحەدین گەرەنتیی پاراستنی کەنیسەکانی دا، سەرەڕای توڕەیی ڕاوێژکارەکانی سەڵاحەدیین بەڵام مەسیحییەکان بە باری پڕ لە ئاڵتون و ڕاخەر و کەلوپەلی ترەوە بە بەرچاوی سەڵاحەدیینی ئەیوبی و سوپاکەیەوە ڕێگەیان پێدرا کە بڕۆن.

سەڵاحەدیین ئەوکات ڕایگەیاند “پێویستە لەسەرمان ئەوەی ئیمزامانکردووە و لەسەری ڕێککەوتووین جێبەجێیکەین، بەو شێوەیەش هیچ کەسێک ناتوانێت باوەڕداران بە پێشێلکردنی ڕێککەوتنەکان تۆمەتبارکات… مەسیحیەکانیش لە هەموو شوێنێک ئەوەیان لەبیردەبێت کە ئێمە لەگەڵیاندا کردوومانە…”

٨٣١ ساڵ بەسەر ڕزگارکردنی قودس لەلایەن سەڵاحەدیینی ئەیوبیەوە تێپەڕی."کاتێک قودس لەلایەن خاچپەرستەکانەوە داگیرکرا، زیاتر لە ١٠ هەزار موسڵمان کۆمەڵکوژ کران."

Posted by ‎ئیسلامی :: eslami‎ on Thursday, October 4, 2018

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close