جیهانی ئیسلامی

سەرۆک وەزیرانی مالیزیا: کردەوە وەحشیگەرییەکانی ئیسرائیل ڕاگرن

دکتۆر مەهاتیر موحەمەد سەرۆک وەزیرانی مالیزیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان وتی ڕایگەیاند، “ئەگەر دەتانەوێت کۆتایی بە تیرۆریزم بێت، دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا بنێن و کردەوە وەحشیگەرییەکانی ئیسرائیل ڕاگرن.”

موحەمەد وتیشی “لە ساڵی ١٩٤٨دا خاکی فەڵەستین داگیرکرا بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسرائیل، فەڵەستینییەکان کۆمەڵکوژ کران و ناچارکران کە خاک (ماڵ و حاڵیان) جێبهێڵن، ماڵ و خاکیان داگیرکرا.”

سەرۆک وەزیرانی مالیزیا ئەوەی خستەڕوو، “بۆ شەڕی دژی تیرۆر هەموو هۆکارەکانی ئەمن بڵاوکراونەتەوە، برا گەورە (کە مەبەست لێی ئەمریکایەکی کۆنترۆڵکراوی دەستی ئیسرائیلە) چاودێریی دەکات، بەڵام کردەوە تیرۆریستییەکان بەردەوامن، جیهانیش هیچی نەکردووە بۆ ڕاگرتنی ئیسرائیل کاتێک یاسا نێودەوڵەتییەکانی شکاندووە، دەستی بەسەر کەشتیگەلی دەرمان هەڵگردا گرتووە. ئیسرائیل دەستی بەسەر خواردن و کەرەستەی بیناکردندا گرتووە لە ئاوا نێودەوڵەتییەکاندا، فەڵەستینیەکانیش شتانێکیان بەکارهێناوە کە زیانی بە کەس نەگەیاندووە.”

موحەمەد وتیشی، فەڵەستینیەکان بۆ داواکردنی مافەکانیان پەنایان بردە بەر ئەو شتەی کە ئێمە پێی دەڵێین (تیرۆریزم).

لە نەتەوە یەکگرتووەکان موحەمەد باسی لەوەش کرد، “ئیسرائیل بە بۆمب و موشەک نەخۆشخانە و قوتابخانە و باڵەخانەکانی بۆردومانکردووە، خەڵکی مەدەنیی بێتاوانی کوشتووە کە منداڵی قوتابخانە و نەخۆشانی نەخۆشخانەکانی تیادایە.”

دواتریش ئەوەی وت، “لە بەرامبەریشدا جیهان پاداشتی ئیسرائیلی کرد بە ناساندنی قودس بە پایتەختی ئیسرائیل.”

مەهاتیر موحەمەد وتیشی، “مالیزیا ڕقی لە تیرۆریزمە، ئێمە شەڕی دژی ئەوان دەکەین، بەڵام ئێمە باوەڕمان وایە کە تاکە ڕێگە بۆ شەڕی دژی تیرۆر سڕینەوەی هۆکارەکەیەتی. با فەڵەستینیەکان بگەڕێنەوە سەر خاکی خۆیان، با دەوڵەتی فەڵەستین هەبێت. با دادگەری و یاسا سەروەریی هەبێت، جەنگ دژی ئەوان کۆتایی بە تیرۆر ناهێنێت، ترساندنیشیان سەرکەوتوو نابێت.”

پێشتر مەهاتیر موحەمەد بە لێدوانەکانی لەبارەی دەسەڵاتدارانی ئیسرائیلەوە، دەسەڵاتدارانی ئیسرائیلی توڕەکردووە، لەو وتانەش کە بوونەتە هۆی نیگەرانیی دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل بریتین لە:
– “جولەکە حوکمی جیهان بە وەکالەت دەکات”.
– “١.٣ ملیار موسڵمان ناکرێت بە چەند ملیۆن جولەکەیەک بشکێن.”
– “پێویستە ڕێگایەک هەبێت، و تەنیا کاتێکیش دەتوانین ڕێگایەک بدۆزینەوە کە بیربکەینەوە لە خاڵی لاواز و هێزمان و پلانێک دانێین بۆ سەرکەوتن. ئێمە لەڕاستیدا زۆر بەهێزین، لەناوبردنی ملیارێک و ٣٠٠ ملیۆن موسڵمان ئاسان و سادە نییە، ئەوروپیەکان شەش ملیۆن جولەکەیان لە کۆی ١٢ ملیۆن کوشت.”

هەر لە ماوەی ڕابردوودا مەهاتیر موحەمەد ڕەتیکردەوە کە زاکیر نایکی بانگخوازی ئیسلامیی هیندی ڕادەستی حکومەتی هیندستان بکاتەوە و دڵنیاییدا لەوەی کە تا بتوانێت نایک دەپارێزێت.

سەرۆک وەزیرانی مالیزیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان:"ئەگەر ئەتانەوێت کۆتایی بە تیرۆریزم بێت، دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا بنێن و کردەوە وەحشیگەرییەکانی ئیسرائیل ڕاگرن!"

Posted by ‎ئیسلامی :: eslami‎ on Wednesday, October 3, 2018

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

دیسان بیپشكنه‌

Close
Close