دونیا

دانیمارک.. ئەو خانمە پۆلیسەی نیقابپۆشێکی لەئامێزگرت لێپێچینەوەی لەگەڵدا دەکرێت

ئەو خانمە پۆلیسە دانیمارکیەی کە لەکاتی بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانێک دژی قەدەغەکردنی نیقاب، نیقابپۆشێکی لەئامێزگرت، لەسەر لەئامێزگرتنی ئەو خانمە نیقابپۆشە لێپێچینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.

پارێزەرێک لە پارتی لیبراڵی دژە کۆچبەران بەناوی مارکەس کنوس لەوبارەیەوە وتوویەتی، پۆلیس نابێت کارێکی لەو شێوەیە بکات.

وتووشیەتی، “کاری پۆلیس جێبەجێکردنی یاسایە نەک لەئامێزگرتن و لەباوەشکردنی خەڵکانێک کە دژی یاسان.”

ئەوەش لەکاتێکدایە کە لە ١ی ئابی ٢٠١٨وە لە دانیمارک پۆشینی نیقاب بە یاسا قەدەغەکراوە و هەر ئافرەتێک بیپۆشێت ئەوا غەرامە دەکرێت.

پارێزەری خانمە پۆلیسەکەش وتوویەتی، ئەگەر هەر کەسێکی تر بوایە لەجێگای ئەو خانمە پۆلیسە دانیمارکییە ئەوە هەر هەمان کاری دەکرد، چونکە بابەتەکە پەیوەندیی بە نیقابپۆشینەوە نەبووە؛ هاوکات لێپێچینەوەی لە خانمە پۆلیسەکە بە “بێمانا” ناوبردووە.

Image may contain: one or more people and outdoor

Image may contain: one or more people and outdoor

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close