جیهانی ئیسلامیدونیا

مۆریتانیا.. ناوەندێکی ئیسلامیی بە بیانووی بڵاوکردنەوەی توندڕەویی داخرا

ڕۆژی ٢٥ی ئەیلولی ٢٠١٨ لە مۆریتانیا بە تۆمەت و بیانووی بڵاوکردنەوەی “توندڕەوی”، دەسەڵاتدارانی مۆریتانیا ناوەندی تەکوین ئەلعولەماء-یان داخست کە لەلایەن شێخ موحەمەد دەدەو ئەلشەنقیتییەوە سەرۆکایەتی دەکرا.

هاوکات ڕۆژی ٢٧ی ئەیلولی ٢٠١٨ خۆپیشاندان دژی داخستنی ناوەندە ئیسلامییەکە ئەنجامدرا و لەکاتی خۆپیشاندانیشدا دژی داخستنی ناوەندەکەیان، پۆلیسی مۆریتانیا هێرشیکردە سەر زانایانی موسڵمان و قوتابیانی ناوەندی تەکوین ئەلعولەماء.

#مۆریتانیاڕۆژی ٢٧ی ئەیلول لەکاتی خۆپیشاندانیاندا دژی داخستنی ناوەندەکەیان، پۆلیسی مۆریتانیا هێرشیکردە سەر زانایانی موسڵمان و قوتابیانی ناوەندی تەکوین ئەلعولەماء. دەسەڵاتداران تۆمەتی بێ بنەمای بڵاوکردنەوەی "توندڕەوی"یان داوەتە پاڵ ناوەندەکە.

Posted by ‎ئیسلامی :: eslami‎ on Sunday, September 30, 2018

هەر ڕۆژی ٢٧ی ئەیلول پڕۆفیسۆر دکتۆر عەلی قەرەداغی ئیدانەی داخستنی ناوەندی تەکوین ئەلعولەماء-ی کرد و داوایکرد کە حکومەتی مۆریتانیا بە بڕیارەکەیدا بچێتەوە.

Image may contain: text

هاوکات چەند ڕۆژێک دوای داخستنی ناوەندەکەش، شێخ موحەمەد دەدەو ئەلشەنقیتی سەرۆکی ناوەندی تەکوین ئەلعولەماء-ی مۆریتانی، لە مەککە لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا چەند دوعایەکی کرد.

دوعای شێخ محمد دەدەو ئەلشەنقیتی سەرۆکی ناوەندی تەکوین ئەلعولەماء لە مۆریتانیا، چەند ڕۆژێک بەر لە ئێستا و دوای دواخستنی ناوەندەکەیان لەلایەن دەسەڵاتدارانی مۆریتانیاوە بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی "توندڕەوی."#مۆریتانیا #ناوەندی_تەکوین_ئەلعولەماء

Posted by ‎ئیسلامی :: eslami‎ on Sunday, September 30, 2018

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close