كــوردستان

“لە دەقەی ١١٩ خوا هیدایەتی بەرزان ئەیوبی دا”

ڕەزوان زەڵمی لە پۆستێکیدا لە فەیسبووک باسی لەوە کردووە، بەرزان ئەیوب هونەرمەندی دیاری کوردستان “لە دەقەی ١١٩ خوا هیدایەتی دا.”

ڕەزوان بە تەنزەوە لە پۆستەکەیدا نوسیویەتی “بەرزان ئەیوب هونەرمەندی دیاری ناوچەکە و جیهان و سییەکە، هەرچۆنێک بوو ئەمشەو بەڵێنی پێداین لە دەقەی ئاخیری گێمی دووەمی کاتی زیادکراو دەنگ دەدات بە بێستوون تاوەگۆزی کاندیدی ژمارە ٢٤ لە لیستی بەرەو ئیصڵاح ١١٩.”

ڕەزوان نوسیوویشیەتی “بەرزان ئەیوب دەشڵێت، چۆن لە وەرزشی بێستوون دڵنیام ئاواش لە ئەخلاق و دین و سەرکەوتنی دڵنیام، بۆیە دەنگی پێدەدەم.”

لە کۆتاییشدا نوسیویەتی “کاک بێستوون تاوگۆزی دەعوەتێک قەرزاری چونکە دەنگێکم بۆ ئیعلان کردیت.”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close