جیهانی ئیسلامی

ئیندۆنیزیا.. بەهۆی بومەلەرزە و تسونامییەوە تا ئیستا نزیکەی ٤٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە

سەرچاوەکانی هەواڵ بڵاویانکردەوە، بەهۆی بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٥ پلە بە پێوەری ڕێختەر و هاوکات تسونامییەوە، تا ئێستا نزیکەی ٤٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و بە سەدان هاووڵاتیی تریش برینداربوون.

کەناڵی جەزیرە ئاماژەی بەوە کردووە، ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە ٣٨٤ کەسە و هەموویشیان لە شاری پالو بوون، بەڵام هۆشداریی دەدرێت لەوەی کە ژمارەکە ڕوو لە هەڵکشان دەکات.

شاری پالو نزیکەی ٣٥٠ هەزار کەسی تیادا دەژی، ئەو کەسانەی کە گیانیان لەدەستداوە تەرمەکانیان لە کەناراوەکاندا کەوتوون؛ بەرپرسانیش ترسی ئەوەیان هەیە کە لە شاری دۆنگالا دۆخێکی “زۆر مەترسیدارتر” بێتە ئاراوە، کە لە شاری دۆنگالا نزیکەی ٣٠٠ هەزار کەس دەژین.

تۆمی سۆیتجیپتۆ ڕۆژنامەنوسی ئیندۆنیزی ڕایگەیاندووە “تا ئێستا هەواڵی ئەوەمان نییە کە لە شاری دۆنگالا قوربانیی هەبێت، بەڵام ترسی ئەوە هەیە کە دۆخێکی مەتریسدارتر لەوێ بکەوێتەوە.”

سەرچاوەکان ئەوەشیان خستووەتەڕوو، نیگەرانیی لەبارەی ئەو سەدان کەسەوە هەیە کە خۆیانیان بۆ فێستیڤاڵێک ئامادەکردبوو کە بڕیاربوو ئێوارەی هەینیی دەستپێبکات لە پالو.

بەهۆی زۆریی ژمارەی بریندارەکانیشەوە، نەخۆشخانەکانی ئەو شارەی ئیندۆنیزیا پڕبوون و، بەوهۆیشەوە بەشێکی زۆر لە بریندارەکان لە شوێنی کراوەدا چارەسەر دەکرێن.

بەگوێرەی زانیارییەکان، خێرایی تسونامییەکە ٨٠٠ کیلۆمەتر بووە لە کاتژمێرێکدا و هەزاران نەخۆشخانە و مۆڵ و ئوتێل و پرد و خانوو و باڵەخانە و شتومەکی تێکشکاندووە.

وێنەکان:

Hundreds dead as quake, tsunami hit Indonesia's Sulawesi

Image may contain: one or more people, sky, outdoor and nature

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close