دونیا

بەریتانیا.. لەسەر ئەوەی ویستی ئاوی زیاتر بکڕێت موسڵمانێک دەستگیردەکرێت

بەگوێرەی سەرچاوەکانی هەواڵ، پیاوێکی موسڵمان لەگەڵ هاوسەرەکەی ویستوویەتی ئاوی دەبە بکڕێت، بەڵام لەوکاتەدا سیاسەتی ئەو شوێنە گۆڕاوە و بەو ژن و پیاوە موسڵمانەیان وتووە کە تەنیا بۆتان هەیە ٢٠ بوتڵ ئاو بکڕن.

ئەو ژن و پیاوە موسڵمانە کە هەموو تاوانەکەیان ئەوەبووە کە ویستوویانە ئاوی زیاتر بکڕن، دواتریش بە تۆمەتی بێڕێزیکردن پۆلیسیان بۆ بانگکراوە و پۆلیسیش بەو شێوەیەی کە لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت بێڕێزیی و بێحورمەتیی بەرامبەر کردوون.

ئەمەش پرسیاری ئەوە دێنێتە پێشەوە، “ئایا خاوەن فرۆشگا دەبێت خۆشحاڵ بێت بەوەی کە کەسێک زیاتری لێ دەکڕێت یان هۆکار چییە کە لەناکاودا سنور بۆ کڕیارێکی موسڵمان دادەنێیت؟!”

چاودێرانی میدیاییش دەڵێن کە “هۆکارەکە لە ناسنامەی موسڵمانبوون زیاتر هیچ هەڵناگرێت.”

#بەریتانیاپیاوێکی موسڵمان لەگەڵ ژنەکەی تەنیا لەسەر ئەوەی ویستوویەتی ئاوی زیاتر بکڕێت دەستگیردەکرێت!تێبینی/ هاوسەری پیاوەکە گرتە ڤیدیۆییەکەی گرتووە

Posted by ‎ئیسلامی :: eslami‎ on Saturday, September 29, 2018

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close