جیهانی ئیسلامی

موحەمەد ڕەسلان کەسایەتی سەلەفیی دیاری میسر لە وتاردان دوورخرایەوە

موحەمەد ڕەسلان کەسایەتیی سەلەفیی دیاری میسر کە بەوە ناسراوە لە ماوەی ڕابردوودا ستایشی عەبدولفەتاح سیسی کردووە و هێرشیکردووەتە سەر “ئیسلامی سیاسیی” و بەرگریی لە “کۆمەڵکوژییەکەی ڕابیعە” کردووە (لە بەرژەوەندیی سیسی)، بەڵام سەرەڕای ئەمانەش قەدەغەکرا و مافی وتاردانی لێ وەرگیرایەوە.

وەزارەتی کاروباری دینیی میسر مۆڵەتی وتاردانیی ڕەسلانی هەڵوەشاندووەتەوە و لە وتاردان قەدەغەیکردووە.

بەگوێرەی وەزارەتەکەی میسر، ڕەسلان پێشێلی ڕێوشوێنەکانی وتاردانی کردووە بەوەی لایداوە لە باسکردنی ئەوەی کە بۆی نوسراوە باسیکات.

وەزارەتەکەی میسر ڕایشیگەیاندووە “هیچ کەسێک لە سەرووی یاساوە نییە و هەمووان بەرپرسیارن لە کردەوەکانیان.”

بەگوێرەی زانیارییەکان ماوەی دوو ساڵە وەزارەتی کاروباری دینیی میسر وتاریی هەینیی مزگەوتەکان دیاریدەکات؛ ڕەسلانیش لە وتارێکیدا لە ١٤ی ئەیلول دوعایەکی کردووە کە وا دیاربووە ڕەخنەی لە کەسایەتییەکی تەلەفزیۆنیی سەر بە حکومەت بەناوی موحەمەد ئەلباز گرتبێت و لەسەر ئەوە لە وتاردان دوورخراوەتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close