جیهانی ئیسلامیدونیا

ترەمپ: لە چەند مانگی داهاتوودا پلانی ئاشتیی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕادەگەیەنم

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، لە دوو-سێ مانگی داهاتوودا پلانی ئاشتیی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕادەگەیەنم.

ترەمپ لەکاتی پێشکەشکردنی وتارێکدا لە نەتەوە یەکگرتووەکان سوپاسی تورکیاشی کرد کە ڕێگریی کردووە لە هێرشکردنە سەر ئیدلیب و کوژرانی هاووڵاتییانی مەدەنی و وتوویەتی “سوپاس بۆ تورکیا بۆ هاوکاریکردنی لە ڕێگریکردن لە هێرشکردنە سەر ئیدلیب لەڕێگەی ڕێککەوتنەوە (لەگەڵ ڕووسیا).”

لەلایەکی ترەوە میدیاکان ئەوەیان ئاشکراکردووە کە هەریەکە لە ئیمارات، میسر، سعودیە و بەحرەین لە پێش دەستبەکاربوونی ترەمپەوە گەڵاڵەی پلانێک دەکەن کە ناساندنی ئیسرائیل وەکو “دەوڵەتێکی برا” بەشێکە لە پلانەکە.

پلانەکەش لەلایەن هەریەکە لە سعودیە، ئیمارات، میسر، بەحرەین و ئیسرائیلەوە داڕێژراوە و ترەمپیش پاڵپشتیی لێ دەکات. وەک باسدەکرێت لە پلانەکەدا هاتووە کە ئاسایش، هێزی سەربازی، میدیا، دین و پەروەردە بەکاردەهێنرێن بۆ جێبەجێکردنی و سەدان بەرپرس و ئەفسەریی میسری بۆ جێبەجێکردنیان لە وڵاتانی کەنداو دادەمەزرێنرێن.

بەگوێرەی زانیارییەکان، دەستگیرکردنی سەدان زانای ئیسلامییش بەشێکە لە پلانەکە و محمد بن سەلمانیش بە تامەزرۆییەوە هەوڵی جێبەجێکردنی پلانەکە دەدات بەهۆی ئەوەی کە ئیسرائیل بەڵێنی ئەوەی پێداوە پاڵپشتیی ترەمپی بۆ بەدەستبهێنێت بۆ بوون بە شای سعودیە.

بەشێکی تری پلانەکە ئەوەیە کە بۆ جێبەجێکردنی پلانەکە “سۆشیاڵ میدیا بۆ گۆڕینی ڕای گشتی دژ بە ئیسلام بە گشتی و ئیسلامی سیاسیی بە تایبەتی و قبوڵکردنی ئیسرائیل وەکو دەوڵەتی برا بەکاربهێنرێت.”

Image may contain: text

No automatic alt text available.

 

کلیک لێرە بکە بۆ خوێندنەوەی چەند زانیارییەک لەبارەی ڕێککەوتنی سەدەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close