جیهانی ئیسلامی

میدیاکان: ئەبوبەکر بەغدادی لەڕێگەی ئێرانەوە چووەتە ئەفغانستان

میدیاکان بڵاویانکردووەتەوە، کۆتایی هەفتەی پێشوو ئەبوبەکر بەغدادی سەرۆکی داعش هەڵهاتووە و لە ڕێگەی ئێرانەوە خۆی گەیاندووەتە ئەفغانستان.

بەگوێرەی میدیاکان، پێدەچێت بەغدادی خۆیی گەیاندبێتە پارێزگای نانگارهار کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان و هاوسنورە لەگەڵ پاکستان.

ڕۆژنامەی شەرقول ئەوسەت باسی لەوە کردووە کە بەغدادی لەڕێگەی شاری زاهیدانی ئێرانەوە، کە دەکەوێتە نزیک سنوری ئەفغانستان و پاکستان، خۆیی گەیاندووەتە ئەفغانستان.

بەگوێرەی زانیارییەکانی شەرقول ئەوسەت، داعش بە هاوکاریی سوپای پاسداران ئەو کارەی کردووە. میدیاکان باسیشیان لەوە کردووە کە دەنگۆی ئەوەش هەیە کە داعش و سوپای پاسداران هەماهەنگییان لەسەر خاکی سوریاش هەبووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close