جیهانی ئیسلامی

غەززە.. گەمارۆی ئیسرائیل و هاوپەیمانەکانی ئابووری غەززە دادەڕمێنن

بانکی جیهانیی هۆشداریی دەدات کە بەهۆی گەمارۆی ئیسرائیل، میسر ، دەسەڵاتی فەڵەستین (کە محمود عەباس سەرۆکایەتیی دەکات) بۆسەر غەززە و بڕینی بەشێکی زۆری هاوکاریی دارایی غەززەوە ئەو شارە ڕووبەڕووی داڕمانی ئابووریی دەبێتەوە.

بانکی جیهانیی باسی لە ڕاپۆرتێکی نوێیدا باسی لەوەش کردووە، زیاتر لە نیوەی دانیشتووانی غەززە لە ئێستادا لەژێر هێڵی هەژارییەوەن، جگە لەمەش ٧٠٪ی گەنجانی غەززە بێکارن.

مارینا وێس بەڕێوەبەری بانکی جیهانیی بۆ غەززە و کەناری ڕۆژئاوا داوای چارەسەری ڕاستەقینە و بەپەلە و گونجاوی بۆ قەیرانەکە کردووە و، هۆشداریشی داوە لەوەی کە قەیرانەکە کاریگەریی لەسەر دۆخی ئەمنیی ناوچەکە دەبێت.

پێشتریش (نزیکەی ساڵێکە) مەحمود عەباس سەرۆکی دەسەڵاتی فەڵەستین مووچەی فەرمانبەرانیی کەرتی غەززەی بڕیوە، ئەوەش بەمەبەستی فشار خستنە سەر بزوتنەوەی حەماس کە لە ٢٠٠٧ەوە حوکمی غەززە دەکەن، ئەوەش دوای سەرکەوتنیان لە هەڵبژاردنەکاندا.

ئەمریکاش لە ماوەی ڕابردوودا ئەو هاوکارییەیی بۆ غەززە بڕی کە لە ڕێگەی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دەیدا بە غەززە، کە بڕی ٦٠ ملیۆن دۆلار بوو بە شێوەی ساڵانە.

لە کەرتی غەززە نزیکەی دوو ملیۆن فەڵەستینیی دەژین و ڕێکخراو و میدیا نێودەوڵەتییەکانیش بە “گەورەترین زیندانی کراوە” ناویدەبەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close