كــوردستان

مام جەلال: قوربانی خوای یەکگرتوو بم

ئەو باڵەخانانەی سلێمانی کە کاتی خۆی بۆ بەرپرس و سەرکردایەتیی و بەشێک لە کەسوکاری کادرە باڵاکانی یەکێتی دروستکرا و ناسراوە بە ماڵی فیرعەونەکان، لەلایەن لیژنەیەکی ئەندازیاریی سێ کەسیی لە شارەوانی دروستکران.

ئەو لیژنە ئەندازیارییە سێ کەسییەش بەرپرسە ئیدارییەکەی ئەندازیارێکی سەر بە یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بوو.

پاش تەواوبوونی پرۆژەکە مام جەلال سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بانگیکردبوون بۆ ڕێزلێنان و ئەندازیارە یەکگرتووەکە ١١٠ دەفتەر دۆلاریی لەبەردەم مام جەلالدا دانابوو.

مام جەلال وتبووی “ئەمە چییە؟” ئەندازیارە یەکگرتووەکەش وتبووی “ئەمە لە پرۆژەکە زیادبووە و هێنامەوە.”

پاشان مام جەلال پرسیبووی “تۆ چیت؟” ئەندازیارە یەکگرتووەکەش وتبووی “من ئەندازیارم.” مام جەلالیش وتبووی “ئەزانم بەشەر، مەبەستم ئەوەیە چی فکرێکت هەیە و چی حزبێکیت؟” ئەندازیارە یەکگرتووەکەش وتبووی “یەکگرتووم.”

مام جەلالیش دواتر وتبووی “ئەمە یەکەم جارە شتی وا ببینم، قوربانی خوای یەکگرتوو بم.”

ئیسلامی نێت بەدواداچوونی بۆ ڕاستیی و دروستی ئەو بابەتە کردووە و ناوی ئەندازیارەکەی یەکگرتووی دەستکەوتووە، بەڵام ئەندازیارەکە پێی خۆشنەبوو ناوی ببرێت.

یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لەناو حزبە عەلمانییەکاندا و لەلای عەلمانییە بەویژدانەکان بە “دڵسۆز و دەست پاک و داوێن پاک و خزمەتکاری خاک و خەڵک” ناسراوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close