كــوردستان

برایە‌كی مامۆستا كرێكار پاڵپشتیی خۆیی بۆ لیستی بەرەو ئیسڵاح ڕاگەیاند

برایەکی مامۆستا کرێکار بەناوی “خالد ڕەنجدەر” پاڵپشتیی خۆیی بۆ لیستی بەرەو ئیسڵاح ڕاگەیاند و دەڵێت “من پشیگیریی لە کاندیدی بەڕێز خاتوو لەیلا دەکەم.”

خاتوو لەیلا عەلی عەبدولعەزیز کاندیدی ژمارە ١٣یە لەسەر لیستی بەرەو ئیسڵاح.

بڕیارە ڕۆژی ٣٠ی ئەیلولی ٢٠١٨ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت و لیستی بەرەو ئیسڵاحیش ژمارە ١١٩یە.

دەقی پاڵپشتییەکەی خالد ڕەنجدەر وەکو خۆی:

من پشیگیریی لە کاندیدی بەڕێز خاتوو لەیلا دەکەم
٢٠١٨/٩/٢٦
یەکێک لە کاندیدەکانی هاوپەیمانی بەرەو ئیسلاح بەڕێز خاتوو لەیلای کچی مامۆستا مەلا عەلی هەڵەبجەیە. ئەگەرچی وەک پێناسەیەک هەندێک زانیاریی لەسەر ئەو کاندیدە بڵاوکراوەتەوە، بەس بەڕای من خاتوو لەیلا ئەوەندەی بەسە کە کچی پیاوێکی موجاهید و تیکۆشەرە و لە بنەماڵەکی خواناس و خاوەن مێژوویەکی دەوڵەمەندە لە خەبات و بەرگری لە ئیسلام و موسوڵمانان و کوردستان.
مامۆستا مەلا عوسمان و مامۆستا مەلا عەلی، خوای گەورە لێیان خۆش بێت و جێگایان بەهەشتی بەرین بێت، لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق و ناوچەکە ناسراون و جێگای ڕێزی خەڵک بوون. دڵسۆزی نەتەوەی کورد بوون و خیانەتیان نەکردووە و گەندەڵ نەبوون و گەندەڵیشیان پەنا نەداوە.
ئەگەرچی لە لیستی حیزبەکانی تری هەرێمدا خەڵکانی دڵسۆز و ئیشکەر و لەخۆبوردوو هەن، من دەنگی خۆم دەدەم بە خاتوو لەیلا و پێموایە ئەو کاندیدەیە کە بتوانێت وەک مام و باوکی ڕەحمەتی خۆی دڵسۆز بێت و گونجاو بێت بۆ پەرلەمانی هەرێمی کوردستان.
من بەش بە حاڵی خۆم ئەگەر لە کوردستان بم و مافی دەنگدانم هەبێت، دەنگی خۆمی پێ دەدەم. داواش لە هاوڕێ و خزم و ناسیاوەکانم دەکەم کە دەنگی خۆیانی پێ بدەن و بیکەنە نوێنەری خۆیان لە پەرلەمانی کوردستان.
هیوای سەرکەوتن بۆ خاتوو لەیلا دەخوازم
خالد ڕەنجدەر

وێنەی پۆستەکەی خالد ڕەنجدەر لە ئەکاونتی تایبەتیی خۆی:

Image may contain: 1 person, text

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close