دونیا

وتەبێژی حزبێکی بەریتانی: موسڵمانان بەرپرسیارن لە ڕەشەکوژکردنی منداڵەکانمان

وتەبێژی حزبی سەربەخۆی بەریتانیا ڕایگەیاند کە موسڵمانان بەرپرسیارن لە “ڕەشەکوژکردنی منداڵەکانمان.”

ئالان کرایگ وتەبێژی حزبی سەربەخۆی بەریتانیا ڕایشیگەیاندووە “بە پراکتیزە ڕاوکردنی بەشێکی بەرچاوی کچانی ئینگلیزی سپی پێست دەکرێت بگەڕێنینەوە بۆ محمد خۆی (مەبەستی پێغەمبەر محمد “صلی اللە علیە وسلم”ە).”

ئەمە لەکاتێکدایە کە بەریتانیا لە چەندین وڵاتی ئیسلامی و نائیسلامی لە ماوەی سەدەی ڕابردوودا ملیۆنان کەسی بێتاوانی کوشتووە و ڕەشەکوژکردووە، خۆ ئەگەر بەدواداچوون بۆ کەیسەکانی ڕەشەکوژکردنی موسڵمانان و ناموسڵمانان لەلایەن بەریتانیاوە بکەین ئەوە لەوانەیە چەندین دەیەمان پێویستبێت. ئەمانە و جگە لەو هەموو دەستدرێژییە سێکسییەی کە لە بەریتانیا و لەناو حەرەمی قوتابخانە سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەییەکاندا ڕوودەدەن و کرایگ و هاوەڵەکانی نایبینن و باسی ناکەن.

لەلایەکی ترەوە جیرارد باتن سەرۆکی پارتی سەربەخۆی بەریتانیا پەیوەندی دەستدرێژی سێکسی بۆسەر منداڵانی کچ بەستووەتەوە بە دینی ئیسلامەوە.

وتەکانی جیرارد باتن و وتەبێژی حزبی سەربەخۆی بەریتانیا لەکاتێکدایە کە لە قورئانی پیرۆزدا نەک دژایەتی ئەو پرسە کراوە، بەڵکو خودا فەرمانیکردووە کە موسڵمانان نزیکیشی نەکەونەوە “ولا تقربوا الزنا.” بەڵام پێناچێت باتن قورئانی خوێندبێتەوە و دەکرێت بڵێین کە کەسانێکی دژە ئیسلام و دژە موسڵمان بەو شێوەیەی خۆیان ویستوویانە باتن-یان لە ئیسلام و ڕەوشتی موسڵمان حاڵیکردووە.

هەر پارتی سەربەخۆی بەریتانی لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا داوای دروستکردنی زیندانی تایبەت و “تەرخانکراوی بۆ موسڵمانانی توندڕەو یاخود ئەو موسڵمانە زیندانیکراوانەی کە هەوڵی دەعوە و بانگەواز لەناو زیندانەکاندا دەدەن”ی کرد.

لە سەدەی ڕابردووشدا مامۆستا بەدیعو ززەمان (سەعید نورسی) فەرموویەتی “ڕۆژئاوا بە ئیسلام سکپڕە”. پێئەچێت ئێستاش ژانی سکپڕییەکەی ڕۆژئاوا بێت و لەدایکبوونی زۆر ئیسلام لە ڕؤژئاوا زۆر نزیکبووبێتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

دیسان بیپشكنه‌

Close
Close