كــوردستان

هیوا تاڵەبانی: ژنەکەی فوئاد حسێن جولەکەیە

"قوباد تاڵەبانیش ژنەکەی جولەکەیە"

هیوا تاڵەبانی ئابوریناس و بازرگان لە پۆستێکیدا لە تویتەر باسی لەوە کردووە کە ژنەکەی فوئاد حسێن جولەکەیە و بە بوون بە سەرۆکی فوئاد حسێن، خانمی یەکەمی عێراق جولەکەیەک دەبێت.

هیوا تاڵەبانی لە پۆستەکەیدا دەڵێت “ئەگەر فوئاد حسێن کاندیدەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ سەرۆککۆماری عێراق ببێتە سەرۆکی عێرق، مێژوو تۆماردەکرێت چونکە ژنەکەی جولەکەیە و بەوەش بۆ یەکەمجار جولەکەیەک دەبێت بە خانمی یەکەمی عێراق.”

هیوا تاڵەبانی لەگەڵ ئەوەشدا پرسیارێکی کردووە و پرسیویەتی “ئایا گەلی عێراق ئامادەن بۆ ئەمە؟”

هاوکات لە کۆمێنتدا کەسێک بەناوی سوزان پاتۆ بۆ هیوا تاڵەبانیی نوسیوە “ئۆو، وەک ئەوەی ژنەکەی قوباد (کە مەبەستی قوباد تاڵەبانییە) جولەکە نەبێت!”

کەسێکی تریش بەناوی حەمایلۆک دیزایی بۆ هیوا تاڵەبانیی نوسیوە “ژنەکەی فوئاد حسێن مەسیحییەکی پرۆتێستانتە و ئیتاڵییە.”

پێشتر ئیسلامی نێت بە پشتبەستن بە چەند سەرچاوەیەک بڵاویکردەوە، کاندیدی پارتی بۆ سەرۆککۆماری عێراق شیعەیەکی مارکسیی لینینە.

هاوکات یاساناس و مامۆستایەکی زانکۆش باسی لەوە کردووە کە فوئاد حسێن سیخوڕ و داوێنپیسە و ئامادەیە بە بەڵگەوە ئەوانە بسەلمێنێت.

وێنەیەک لە پۆستەکەی هیوا تاڵەبانی لە تویتەر:

Image may contain: 1 person, text

Image may contain: text

Image may contain: 1 person, text

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close