كــوردستان

یاساناس و مامۆستایەکی زانکۆ: فوئاد حسێن سیخوڕ و داوێنپیسە

دکتۆر کەمال قادر کەریم لە پۆستێکیدا لە ئەکاونتی فەرمیی خۆی لە فەیسبووک چەندین نهێنیی لەبارەی فوئاد حسێن-ەوە ئاشکراکردووە و ئاماژەی بەوە کردووە کە فوئاد حسێن “سیخوڕ و داوێنپیسە”.

کەمال قادر کەریم ئاماژەی بەوەش کردووە کە فوئاد حسێن کار بۆ دەزگای هەواڵگریی مۆسادی ئیسرائیل دەکات و “هه‌رچی به‌ڵگه‌و دۆکۆمێنتی په‌یوه‌ندیدار به‌ ئاسایش و سوپاو ئابوری عێراق که‌ له‌ ڕێگه‌ی پاراستنه‌وه‌ ده‌ست مۆسادی ئیسرائیلی ده‌که‌وت ئه‌م فوئاد حسێنه‌ له‌ عه‌ره‌بی یه‌وه‌ وه‌ریده‌گێڕایه‌ سه‌ر ئینگلیزی جگه‌ له‌وه‌ی به‌ زاره‌کیش کاری وه‌رگێڕی بۆ ئه‌فسه‌رانی مۆساد ده‌کرد کاتێ چاویان به‌ سیخوڕه‌کانیان یا مه‌لا مسته‌فاو لێپرسراوانی کورد ده‌که‌وت.”

هاوکات باسی لەوەش کردووە کە دوو کچ دەناسێت و بە بەڵگەوە دەتوانێت بیسەلمێنێت کە شەڕیی سێکسیی بەو کچانە فرۆشتووە.

ئاماژەی بەوەش کردووە کە دوای هەرەسهێنانی شۆڕشی ئەیلول فوئاد حسێن نەیوێراوە بگەڕێتەوە عێراق بۆیە پاراستن ناردوویەتییە هۆڵەندا و لەوێش هاوسەرگیری لەگەڵ کچێکی هۆڵەندی کردووە.

دەقی نوسینەکەی دکتۆر کەمال قادر کەریم وەکو خۆی:

ڕاگه‌یاندنێک بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانى عێراق

بابه‌ت: تانه‌ له‌ کاندید کردنی د. فوئاد حسێن بۆ پۆستی سه‌رۆکی کۆماری عێراق

من د. کمال قادر کریم، یاساناس و مامۆستای زانکۆ، ڕونی ده‌که‌مه‌وه‌ که‌وا ئاماده‌م له‌ پێش په‌رله‌مانی عێراق ئاماده‌بم وه‌ له‌ ژێر سوێند خواردن و پێشکه‌شکردنی به‌ڵگه‌ی پێویست به‌ ناوه‌وه‌ ئه‌م زانیاری یانه‌ی خواره‌و پشت ڕاستکه‌مه‌وه‌:
1. د. فوئاد حسێن ڕابردوی جاسوسی هه‌یه‌ بۆ دوژمنانی عێراق:
د. فوئاد حسێن که‌وا ده‌رچوی به‌شی ئینگلیزی زانکۆی به‌غدایه‌ له‌ ساڵانی1974 بۆ 1975وه‌رگێڕی مۆسادی ئیسرائیلی بوه‌ له‌ باره‌گای بارزانی، هه‌رچی به‌ڵگه‌و دۆکۆمێنتی په‌یوه‌ندیدار به‌ ئاسایش و سوپاو ئابوری عێراق که‌ له‌ ڕێگه‌ی پاراستنه‌وه‌ ده‌ست مۆسادی ئیسرائیلی ده‌که‌وت ئه‌م فوئاد حسێنه‌ له‌ عه‌ره‌بی یه‌وه‌ وه‌ریده‌گێڕایه‌ سه‌ر ئینگلیزی جگه‌ له‌وه‌ی به‌ زاره‌کیش کاری وه‌رگێڕی بۆ ئه‌فسه‌رانی مۆساد ده‌کرد کاتێ چاویان به‌ سیخوڕه‌کانیان یا مه‌لا مسته‌فاو لێپرسراوانی کورد ده‌که‌وت،
2. د. فوئاد حسێن پاش هه‌ره‌سهێنانی شۆڕشی ئه‌یلول له‌ ساڵی 1975 نه‌یوێرا بگه‌ڕێته‌وه‌ عێراق بۆیه‌ پاراستن ناردی یه‌ هۆڵه‌ندا له‌وێش هاوسه‌رگیری له‌ گه‌ڵ کچێکی هۆڵه‌ندی کردو ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌م ووڵاته‌ی وه‌رگرت وه‌ ئێستاش هه‌ر هاوڵاتی یه‌کی هۆڵه‌ندی یه‌ نه‌ک عێراقی چه‌ندین جاریش به‌ پاسه‌پۆرتی هۆڵه‌ندی له‌ ڕێگای فڕۆکه‌خانه‌ی به‌غداوه‌ گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی کردوه‌و هاتۆته‌وه‌. که‌ له‌ هۆڵه‌نداش ده‌ژیا وه‌کو وه‌رگێڕو هاریکاری پۆلیسی هۆڵه‌ندی کاری ده‌کرد،
3. د. فوئاد حسێن که‌سێکی داوێن پیسه‌، من دوو کچ ده‌ناسم که‌وا شه‌ڕی سێکسی پێ فرۆشتون ئاماده‌شم ناوه‌کانیان بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئاشکرا بکه‌م، کچێکیان چاڵاکوانێکی سیاسی نه‌مساوی یه‌ بۆی گێڕامه‌وه‌ که‌وا له‌ کۆنفراسێکدا له‌ سه‌ر دۆزی کورد، له‌ شه‌ودا ئه‌م فوئاد حسێنه‌ چوته‌ ژوره‌که‌ی وا داوای کاری سێکسی لێکردوه‌، کچی دووه‌میش کچه‌ ڕۆژنامه‌نوسێکی میسری یه‌ که‌وا له‌ پاش ساڵی 2003 وه‌کو په‌یامنێر هاته‌ کوردستان ئه‌میش گوتی که‌وا فوئاد حسێن چه‌ند جار شه‌ڕی سێکسی پێ کردوه‌،
4.د. فوئاد حسێن ئه‌ندامی ده‌زگای پاراستنه‌ وه‌ ده‌ستی له‌ گرتنی منیش هه‌بوه‌: که‌ من له‌ ساڵی 2005 له‌ لایه‌ن پاراستنه‌وه‌ ڕفێندرام به‌ نوێنه‌رایه‌تی مۆسادی ئیسرائیلی له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی کچێکی میسریم له‌ نه‌مسا له‌ ده‌ست مۆساد ڕزگار کردبو، ئه‌م فوئاد حسێنه‌ لای که‌سێکی نزیکی من ووتبوی که‌وا ده‌بێت له‌ زیندان بڕزێته‌وه‌، جگه‌ له‌وه‌ش که‌ نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌مسا له‌ عێراق چاوی به‌ مه‌سعود بارزانی که‌وتبو له‌ به‌غدا وه‌ داوای ئازادکردنی منی کردبو ئه‌م فوئاد حسێنه‌ له‌ دانیشنه‌که‌ ئاماده‌بو وه‌ داواکه‌ی نوێنه‌ری نه‌مسایان ڕه‌تکردبوه‌وه‌. که‌ له‌ ژێر فشاری نێوده‌وڵه‌تیش بارزانی ناچارکرا ئازاد بکرێم یه‌ک ڕۆژ پاش ئازادکردنم نێچیرڤان بارزانی منی بانگهێشتی ماڵه‌که‌ی خۆی کرد ئه‌م فوئاد حسێنه‌و د. نوری شه‌نگاڵیش ئاماده‌ بون، فوئاد حسێن به‌ منی ووت ئه‌مجاره‌ش ده‌ربازت بو به‌ڵام جارێکی تر ده‌ربازبونت نی یه‌ پیاوبه‌ بۆ خۆت له‌ نه‌مساش ده‌ستمان پێت ده‌گات.
5. د. فوئاد حسێن په‌یوه‌ندی له‌ گه‌ڵ ده‌زگا مخابه‌راتی یه‌کانی ئه‌مه‌ریکی هه‌بو: فوئاد حسێن پێش شه‌ڕی ڕوخانی ڕژێمی به‌عسیش برایه‌ ئه‌مه‌ریکا له‌وێش بۆ قۆناغی پاش داگیرکردنی عێراق ئاماده‌کرا هه‌ر یه‌کسه‌ر پاش ڕوخانی ڕژێمی به‌عسیش به‌ فڕۆکه‌یه‌کی جه‌نگی هێنایانه‌وه‌ عێراق کردیانه‌ ڕاوێژکاری وه‌زارته‌ی په‌روه‌رده‌ دوایی گواستیانه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر کردیانه‌ سه‌رۆکی دیوانی مه‌سعود بارزانی.
له‌ به‌ر ئه‌م هۆکارانه‌ی سه‌ره‌وه‌ داوا له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌که‌م گوێ له‌ به‌ڵگه‌و شایه‌ده‌کان بگرن وه‌ به‌ چڕی د. فوئاد حسێن بخه‌نه‌ بازنه‌ی پرسیارو وه‌ڵام منیش به‌ڵێن بێت ئاماده‌بم به‌ ناوو به‌ڵگه‌وه‌.
له‌ گه‌ڵ ڕیزما
د. که‌مال قادر که‌ریم

وێنەیەک لە پۆستەکەی دکتۆر کەمال قادر کەریم:

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close