كــوردستان

مامۆستا ئەیوب عەلی زەڵمی، سۆران سێوکانی بەدرۆخستەوە

دوای ئەوەی سۆران سێوکانی لە پۆستێکیدا لە فەیسبووک باسی لەوە کردووە کە مامۆستا ئەیوب عەلی زەڵمی وتوویەتی ئەوەی دەنگ بە یەکگرتوو نەدات تاوانبارە، مامۆستا ئەیوب بە تەحەداوە ڕایگەیاند کە قسەکان دروستکراو و هەڵبەستراون.

سۆران سێوکانی لە پۆستەکەیدا کە پڕە لە هەڵەی ڕێزمانیی و ئیسلامی نێت-یش هەر بە هەڵەکانەوە بڵاویدەکاتەوە، نوسیویەتی، “مەلائەیوب یەکگرتو لەخوتبەدا وتی: سوێند بەخودا هەرکەسێک دەنگ بەلیستی یەگرتو نەدا ئەگەر نوێژکەریش بێت هەر تاوانبارە،” و هەر لەو پۆستەدا لە کۆتاییدا نوسیوویەتی، “داعش تۆ لەکوێیت یەکگرتوو خواردمی.”

هاوکات مامۆستا ئەیوب عەلی زەڵمی لە ئەکاونتی فەرمیی خۆی لە فەیسبووک وێنەی پۆستەکەی سێوکانی گرتووە و لەسەر نوسیوە، “ڕێزدار سۆران سێوکانی ئەمەی ووتوە.. منیش تەحەددای دەکەم کە، شتی وام نەوتوە و باوەڕیشم پێی نیە، جا با ئەو داوای لێبوردن لە هاوڕێکانی بکات لەسەر ئەم هەڵەیەی کە بەسەریدا تێپەڕیوە..”

وێنەی پۆستەکان:

پۆستەکەی سۆران سێوکانی:

No automatic alt text available.

وەڵامەکەی مامۆستا ئەیوب عەلی زەڵمی:

Image may contain: text

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close