كــوردستان
کاندیدی پارتی بۆ سەرۆککۆماری عێراق شیعەیەکی مارکسیی لینینە

پارتی دیموکراتی کوردستان فوئاد حسێن دەکاتە کاندیدی سەرۆککۆمار کە شیعەیە.
پرۆفایلی فوئاد حوسێن کە لە ئێستادا کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستانە بۆ پۆستی سەرۆککۆمار:
– کوردێکی فەیلییە.
– خەڵکی خانەقینە.
– شيعه مەزھەبە.
– پێشتر ئەندامی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان بووە (ماركسي لينينی).
– سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بوو.
– چەند ساڵێک لە بەغدا ژیاوە.
– ههڵگری ڕهگهزنامهى هۆڵهندى يه.
– ئێستا ئەندامی پارتی دیموکراتە.
هاوکات بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سایتی ویکیپیدیا (بەشی ئینگلیزییەکەی) تۆمارکراوە، فوئاد حسێن لە ئوردن لەدایکبووە، بەڵام زانیارییەکی ئەوتۆ لەسەر باکگراوندی ئەم کەسە تا ڕاددەیەک لە ئێستادا دەگمەنە.