جیهانی ئیسلامیمێژوو

عومەری کوڕی عەبدولعەزیز – بەشی پێنجەم: لابردنی باج

لەبەرئەوەی باج سەندن ستەم و بە سوک سەیرکردنی تێدا بوو، چونکە سەرانە و باج لە خەڵکی دەسەنرێت بەبێ بوونی هۆیەکی شەرعی، لەبەرئەوەی کەسەکە ئەگەر موسڵمان بێت زەکاتی لەسەرە و ئەگەر (اهل الذمة)یش بێت (جزیە) و دە یەک و داهاتی لەسەرە، بۆیە عومەری کوڕی عەبدولعەزیز بەرگری کرد لەوەی باج لە کەس بسەنرێت. هەروەک چۆن لە محمدی قەیسەوە هاتووە کە وتوویەتی “کاتێک عومەری کوڕی عەبدولعەزیز هاتە سەر حوکم باجی لەسەر هەموو زەوی و زار و دوکان و خانوویەک لابرد و سەرانە -جزیە-یشی لەسەر موسڵمانان لابرد”.

هەروەها عومەری کوڕی عەبدولعەزیز نامەیەکی نارد بۆ والی بەسرە و پێیوت “لەسەر خەڵکی هەڵگرە باج وەرگرتن، چونکە بە ئەوە (مکس) نییە، بەڵکو (بخس)ە، واتە سوکایەتیکردنە بە خەڵکی، و خوای گەورەش دەفەرمووێت ( ولا تبخسوا الناس أشياءهم ولا تعثوا في الأرض مفسدين – الأعراف : 85)، هەرکەسێک زەکاتی ماڵەکەیی دا لێیوەرگرە و ئەو کەسەیشی نەیدا دەیدەینە دەستی خودا”.

نامەیەکیشی نارد بۆ کاربەدەستەکەی لە فەڵەستین کە ناوی -عەبدوڵای کوڕی عەوف- بوو پێیوت: سواری ئەسپەکەت ببە و بڕۆ بۆ ئەو خانووەی کە پێی دەڵێن (المکس)، واتە باجی خانووبەرە، و بیڕوخێنە و پاشان خۆڵ و بەرد و دارەکەیشی بدە بەدەم دەریاوە با تۆزیشی نەمێنێت”.

بەمەی پێشوودا بۆمان دەردەکەوێت کە مەبەست لە مەکس ئەو پارەیە کە لە دوکاندارەکان دەسەنرێت لە بازاڕدا، هەر ئەوانەش دەگرێتەوە کە گومرگ وەردەگرن و دەیخەنە سەر ئەو شتومەک و کاڵایانەی کە لە دەرەوە دێنە وڵاتەوە و لەم سەردەمەی خۆماندا، و عومەری کوڕی عەبدولعەزیزیش ئەوەی بە ستەم و ناڕەوا لەقەڵەم دەدا.

بەڵگەیشی ئەو ئایەتە پیرۆزەی قورئانە کە دەفەرمووێت ( ولا تبخسوا الناس أشياءهم ولا تعثوا في الأرض مفسدين – الأعراف : 85)، واتە “شتومەکی خەڵکی کەم و بێنرخ مەکەن و لە وڵاتیشدا خراپە و گەندەڵی بەرپامەکەن”.

کەچی ئەمڕۆ حکومەتەکان لەسەر خوێن و ئێسقانی گەلەکانیان دەسەڵاتەکەی خۆیان ڕاگیرکردووە و باجیان لەسەر هەموو شتێک داناوە و کرێ لە هەموو کەس دەسەنن، چ دوکان بێت یان خانوو یان هتد.. هەر بەمەشەوە ناوەستن، بەڵکو وەک خۆیان دەبوایە لە دەرەوەی وڵاتەوە هەموو کاڵا و شمەک و پێداویستییەکی وڵاتەکەیان بهێنایەتەوە بە نرخێکی هەرزان بیاندایە بە هاوڵاتییان، بەڵکو وەک ئەوەش ناکەن، ئەگەر سەرمایەدارێک هەستێت بە گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیای وڵاتێکدا و بیەوێت شت بهێنێتە وڵاتەوە، حکومەت زۆر بە خێرا ئەوەندە گومرگی لەسەر دادەنێت کە کابرای بازرگان و سەرمایەدار ناچاردەکات کە ئەویش نرخی شتەکان بەرزکاتەوە و بیخاتە سەر هاوڵاتی هەژار و داماو.

کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی بەشی یەکەم

کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی بەشی دووەم

کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی بەشی سێیەم

کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی بەشی چوارەم

(خەلیفەی نوێخواز و چاکساز عومەری کوڕی عەبدولعەزیز – عەلی محمد الصلابی)

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close