جیهانی ئیسلامیمێژوو

ئەمڕۆ ٨٧ ساڵ بەسەر شەهیدکردنی شێری بیابان تێپەڕبوو

ئەمڕۆ ١٦ی سێپتەمبەری ٢٠١٨ ساڵڕۆژی لەسێدارەدان و شەهیدکردنی عومەر موختار بوو کە لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئیسرائیلییەوە و بە ئاشکرا لەسێدارەدرا.

عومەر موختار لە وتەیەکی هاوشێوەی وتەکەی قازی موحەمەد، کە قازی وتبووی (لە هەر تنۆکێکی خوێنم چەندین قازی تر دروستدەبن)، دەڵێت (تەمەنی من لەو کەسە درێژتر دەبێت کە لەسێدارەمدەدات).

عومەر موختار ناوی تەواوی عومەری کوڕی موختاری کوڕی عومەری مونەفیی ھیلالی-یە ناسراوە بە عمر المختار و نازناوی شێخی شەھیدەکان و شێخی موجاھیدین و شێری بیابانی لێنراوە ، لە ٢٠ی ئابی ساڵی ١٨58 لەدایکبووە و باوکی لەسەر بنەمای ئایینی پیرۆزی ئیسلامی پەروەردەی کردووە، بەڵام باوکی زوو کۆچی دوایی کردووە و لە پەیمانگای جەغنبۆبی درێژەی بە خوێندن داوە و زیرەکیەکەی بۆتە جێگای سەرنجڕاکێشانی مامۆستاکانی.

عمر مختار ماوەی ٨ ساڵ لە پەیمانگای جەغبۆبی ماوەتەوە و شارەزاییەکی باشی لە فیقهـ و حەدیس و تەفسیری قورئانی پیرۆز پەیداکردووە و زۆربەی مامۆستاکانیشی ستایشیان کردووە و بە دڵسۆز و عاقڵ و زیرەک ناویانبردووە و ناوی بەوە بڵاوبووەتەوە کە مرۆڤێکی ڕاستگۆ و بەجەرگ و بە سەبرە و تاکو شارەزاییەکی تەواوی لە بواری ئایین پەیداکردووە.

لە ساڵی ١٨٩٧ محمد المھدی السنوسی دووەم سەرکردەکانی سنوسیە، عمر المختاری کرد بە دەم سپی شارۆچکەی زاویە و بە شێوەیەکی ڕێکوپێک شارۆچکەکەی بردووەتە ڕێوە و نازناوی سیدی عمریان لێناوە، کە ئەم نازناوە تەنھا بۆ کەسایەتییە ناودارەکانی سنۆسیە بەکارھاتووە. لە ساڵی ١٩٠٠ کە ھێزەکانی فەڕەنسا تشادیان داگیرکرد عمر مختار یەکێکبووە لەو کەسانەی ھەڵیانبژاردووە بۆ سەرکردایەتیکردنی چەند کەتیبەیەک و لە دژی فەڕەنسیەکان جەنگاوە، لە ساڵی ١٩٠٢ محمد المھدی السنوسی کۆچی دوایی کردووە و لەسەر داوای سەرکردەکانی سنوسیەکان دووبارە عمر المختار کراوە بە دەم سپی شارۆچکەی زاویە و بۆ ماوەی ٨ ساڵ لەم پۆستەدا ماوەتەوە و لەم ماوەیەشدا چەندجارێک دژی ھێزەکانی ئیاڵیا چەنگاوە.

عمر المختار لە ساڵی ١٩٣١ دژ بە ھێزەکانی ئیتاڵیا زیاتر لە ٢٠ ساڵ جەنگاوە تاکو لەلایەن ھێزەکانی تەڵیانی سەربە ئیتاڵیا دەستگیرکراوە و لە ڕێگای دادگاییکردنێکی نادادپەروەرانەوە بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دەرچووە و سەرەڕای ئەوەی تەمەنی ٧٣ ساڵان بووە و نەخۆش بووە بەڵام لە ١٦ی ئەیلولی ساڵی ١٩٣١ لەسێدارەدانەکەیان بەسەردا سەپاندووە و جێبەجێیانکردووە.

لە وتە و هەڵوێستەکانی عومەر موختار:
– [وتە] ئێمە هەرگیز خۆمان بەدەستەوە نادەین و تەسلیم نابین، یان سەردەکەوین یان دەمرین، پێشتان وا نەبێت دوای مردنیشمان بوەستین، بەڵکو دوای ئەوەش نەوەی داهاتوومان دەجەنگن، دوای ئەوەش نەوەی داهاتووتر و داهاتووتر دەجەنگن.
– [هەڵوێست] عومەر موختار وتی: ئێمە زیندانیەکانی دوژمن ناکوژن!
جەنگاوەرێک وتی: بەڵام ئەوان زیندانیەکانی ئێمە دەکوژن!
عومەر موختار وتی: ئەوان مامۆستای ئێمە نین!

#عومەر_موختارئەمڕۆ ٨٧ ساڵ بەسەر لەسێدارەدان و شەهیدکردنی عومەر-ێکدا تێپەڕی، کە بەدەستی داگیرکەرانی ئیتاڵی لەسێدارەدرا.

Posted by ‎ئیسلامی :: eslami‎ on Sunday, September 16, 2018

 

وێنەی دەگمەنی عومەر موختار:

Image may contain: 6 people

Image may contain: 2 people

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close