جیهانی ئیسلامی

غەززە.. ئیسرائیل سێ خۆپیشاندەری فەڵەستینی کوشت کە یەکێکیان منداڵێکی ١٢ ساڵە

سەرچاوەکانی هەواڵ بڵاویانکردوەتەوە، سەربازانی ئیسرائیل دوێنێ لەکاتی بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانەکانی (گەڕانەوەی مەزن)دا سێ هاووڵاتی خۆپیشاندەری فەڵەستینییان کوشتووە کە یەکێکیان منداڵێکی ١٢ ساڵ بووە.

بەگوێرەی وەزارەتی تەندروستی غەززە، جگە لە کوژران و شەهیدکردنی ئەو سێ کەسە، لانیکەم ٨٠ فەڵەستینی تریش بە فیشەکی سەربازانی ئیسرائیل بریندارکراون کە برینی شەشیان سەختە.

لە دەستپێکی خۆپیشاندانەکانی (گەڕانەوەی مەزن)ەوە و لەلایەن سەربازانی ئیسرائیلییەوە زیاتر لە ١٦٠ خۆپیشاندەری بێ چەکی فەڵەستینی کوژراون کە بەشێکی بەرچاویان منداڵانن. جگە لەو ژمارە کوژراوە هەزاران کەسیش لەوکاتەوە بریندارکراون کە برینی سەدانیان سەختە و چەندین کەسیش بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە کەمئەندام بوون.

بەگوێرەی زانیارییەکان لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا نزیکەی ٣٥ منداڵ لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە شەهیدکراون.

Image may contain: 1 person, crowd and outdoor

Image may contain: 1 person, sitting

Image may contain: 3 people, sky, mountain, outdoor and nature

Image may contain: 7 people, people smiling, people standing and outdoor

Image may contain: one or more people, cloud, sky, outdoor and nature

Image may contain: 1 person, standing and outdoor

Image may contain: 2 people, outdoor

Image may contain: 2 people, sky, outdoor and nature

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close