جیهانی ئیسلامی

فەڕەنسا.. سەرپۆشی منداڵێک سیاسییەکان توڕەدەکات

دوای ئەوەی کۆمپانیای (گاپ)ی ئەمریکی ڕیکلامێکی دروستکرد کە کچێکی بچکۆلەی سەرپۆشلەسەری تیادایە، و بەبۆنەی گەڕانەوە بۆ قوتابخانە لەگەڵ چەند منداڵێکی تر خۆشی دەگێڕن، بەڵام بەشێک لە سیاسییەکانی فەڕەنسا ناڕەزاییان دژی شێوازی پۆشینی منداڵە سەرپۆشلەسەرەکە دەربڕی.

ناڕەزاییەکەش لەلایەن فەڕەنسییەکانەوە دوای ئەوەبوو کە ڕیکلامەکە بە زمانی فەڕەنسیش بڵاوکرایەوە. ئەو منداڵە کچە سەرپۆشلەسەرەش لەلایەن کۆمپانیای گاپەوە لە ڕیکلامەکەدا بەکارهاتووە بۆ نیشاندانی هەمەچەشنەیی.

فەڕەنسا ١١٣ ساڵە هەوڵی چاکسازی و جیاکردنەوەی دین لە ژیانی گشتی دەدات و زۆرینەی تەرکیزی لەسەر ڕێگریکردنی سومبولە دینیەکانی دینی ئیسلامە و لەو چوارچێوەیەشدا پۆشینی حیجابی لە قوتابخانە و شوێنە حکومیەکان لە ٢٠٠٤ەوە قەدەغەکردووە.

سیاسییەکی فەڕەنسی بەناوی ئەورۆری بێرگێ لەوبارەیەوە لە ئەکاونتی خۆی لە تویتەر نوسیویەتی “هیچ بەهانەیەک نییە بۆ خۆداپۆشینی کچانی منداڵ! بەڵام ئەمڕۆ گاپ بە ڕیکلامێکی مشتومڕی دروستکرد”.

سیاسییەکی تری فەڕەنسی بەناوی لیدیا گوریوس لەوبارەوە نوسیویەتی “گاپ بە پۆستەرەکانی لەسەر کچانی منداڵی سەرپۆشلەسەر بەردەوامە لە ملکەچبوونی بۆ ئیسلامیزم”.

فەڕەنسا پێشتر چەندین یاسای دەرکردووە لەبارەی پۆشینی دینییەوە و مشتومڕی زۆری خستووەتەوە. پێشتریش نیقابی قەدەغەکردووە، و حیجابیشی لە قوتابخانە و دامەزراوە گشتییەکاندا قەدەغەکردووە، بەڵام هیچ یاسایەکی نییە کە باس لەوە بکات حیجاب و سەرپۆش لە ڕیکلامدا قەدەغە بێت.

سیاسییە ڕاستڕەوەکان دوای بڵاوبوونەوەی ڕیکلامەکەی گاپ، داوای بایکۆتکردنی کەلوپەلەکانی گاپ-یان کردووە.

لەلایەکی ترەوە موسڵمانانی ئەمریکا و بەتایبەتی ئافرەتانی موسڵمان خۆشحاڵی خۆیان دەربڕیوە بەو ڕیکلامە، و وای دەبینن کە نوێنەرایەتی ئەوانە لە ڕیکلامەکاندا.

ئافرەتێکی موسڵمانی ئەمریکی بەناوی ئارۆشا لەوبارەیەوە نوسیویەتی “ئەمە زۆر نایابە و من زۆر دڵخۆشم”.

ئافرەتێکی تریش بەناوی حەمدیە ئەحمەد نوسیویەتی “ئای خوایەگیان! ئەمە منی زۆر دڵخۆشکرد”.

Image may contain: 6 people, people smiling, people standing

Image may contain: 5 people, people smiling, people sitting, people standing and child

سەرپۆشی منداڵێک (لە ڕیکلامێکدا) سیاسییەکانی فەڕەنسای توڕەکرد!

Posted by ‎ئیسلامی :: eslami‎ on Thursday, September 13, 2018

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close