كــوردستان

بایکۆتی ھاوپەیمانی شمولی یەکێتییەکانی باڵی بەرھەم ناکات

لە ماوەی ڕابردوودا ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادگەری بە سەرۆکایەتی بەرھەم ئەحمەد ساڵح لە زاری سەرۆکەکەیەوە بایکۆتی ھەڵبژاردنی ڕاگەیاندن.
لەگەڵ ڕاگەیاندنی بایکۆتی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و داخستنی بەشی ھەواڵی کەناڵی خەندانی زمانحاڵی حزبەکە دەنگۆی کاندیدکردنی بەرھەم ساڵح بۆ سەرۆک کۆماری و گەڕانەوەی بۆ نێو یەکێتی گەرمتر بوو.
بەرھەم ساڵح ئەگەرچی وازھێنانی خۆی لە جێگری سکرتێری یەکێتی ڕاگەیاند بەڵام باڵی بەرھەم ساڵح لەنێو یەکێتی نەھاتنەدەرەوە و چاوەڕێی دەرەنجامی ھەڵبژرادنی پەرلەمانی عێراقیان دەکرد.
ئێستا ئەگەرچی بەرھەم ساڵح بایکۆتی ھەڵبژاردنی ڕاگەیاندووە بەڵام لەنێو لیستی یەکێتی ژمارەیەک کاندید لە باڵی بەرھەم ھەن کە دیارترینیان دکتۆرە ڕێوازە کە پەرلەمانتاری خولی پێشووە و بە ئاشکرا تەعبیری لە سیاسەتی بەرھەم ساڵح دەکرد لە پەرلەمان.

ئەمەش ھەنگاوێکی دیکەی نزیکبوونەوە و ھەوڵەکانی ئاشتکردنەوەی بەرھەم ساڵحە لەلایەن بنەماڵەی تاڵەبانییەوە. یەکێتییەکانی حزبەکەی بەرھەم ساڵحیش ئەمجارە دەنگ دەدەن بە کاندیدەکانی باڵی بەرھەم ساڵح لە لیستی یەکێتی و بڕیاری بایکۆتی ھەڵبژاردن نایانگرێتەوە.

دەمێنێتەوە سەر ئەوەی ئایا ئیسلامییەکانی ناو ھاوپەیمانی دووجار لە کونێکەوە دەگەزرێن و بایکۆتی ھەڵبژاردن دەکەن و دەنگ نادەن بە لیست و کاندیدەکانی ھەردوو لیستی ئیسلامی بەرەو ئیسڵاح و کۆمەڵ و خەڵکی سارد دەکەنەوە لە بەشداری ھەڵبژاردن یان وانەیان وەرگرتووە و پیلانە ژێبەژێرەکانی یەکێتییان کەشفکردووە و ئەو ھەڵەیە ئەنجامنادەن.

ڕۆژانی داھاتوو وەڵامی ئەم پرسیارە دەدەنەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close