جیهانی ئیسلامیدونیا

ڕێکخراوێک: برسێتی لە ناوچە شەڕاوییەکاندا و لە ئەمساڵدا دەکرێت ببێتەهۆی مردنی ١٦٠٠ منداڵ بە شێوەیەکی ڕۆژانە

ڕێکخراوی (سەیڤ ذە چڵدن/منداڵان ڕزگارکەن) لە ڕاپۆرتێکیدا باس لەوە دەکات کە برسێتی لە ناوچە شەڕاوییەکاندا دەکرێت ببێتەهۆی مردنی ٥٩٠ هەزار منداڵ لە ئەمساڵدا.

لە ڕاپۆرتەکەدا باس لەوە کراوە کە لە ناوچە شەڕاوییەکاندا برسێتی ڕووی لە هەڵکشان کردووە، و لە ئەمساڵدا لە کۆی سێ منداڵ کە هەڕەشەی بەدخۆراکییان لەسەرە دوانیان چارەسەریان وەرنەگرتووە. ئەوەش خراوەتەڕوو کە پێشبینی مردنی ٥٩٠ هەزار منداڵ بەهۆی بەدخۆراکییەوە لە ئەمساڵدا دەکرێت، کە ڕۆژانە دەکاتە نزیکی هەزار و ٦٠٠ منداڵ و هەموو خولەکێکیش منداڵێک.

هاوکات لەو ڕاپۆرتەدا باس لەوەش کراوە و هۆشداریدراوە لەوەی کە ڕێژەی هاوکاریی داراییش کەمیکردووە.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئەوەش هاتووە کە لە ئەمساڵدا و لە ناوچە شەڕاوییەکاندا چوار ملیۆن و ٥٠٠ هەزار منداڵ کە تەمەنیان لە خوار پێنج ساڵییەوەیە پێویستیان بە چارەسەرییە بەهۆی هەڕەشەی بەدخۆراکی لەسەریان.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، بەراورد بە ساڵی ٢٠١٦، لە ئەمساڵدا ڕێژەکە ٢٠٪ زیادیکردووە.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە ئەو ناوچانەی شەڕی تیادایە و تیادا دروستکراوە، زۆرینەیان وڵاتانی ئیسلامین و زۆرینەی ئەو منداڵانەی بەهۆی برسێتییەوە دەمرن منداڵی موسڵمانن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close