جیهانی ئیسلامی

لە کۆی ژمارەی دانیشتووانی ئیدلیب ژمارەی تیرۆریستان بە ڕێژەی سەدی چەندە؟

بەگوێرەی ئامارێک کە کریستیان بێنیدیکت لە ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی (ناسراو بە ئەمنستی ئینتەرناشناڵ) ئاماژەی پێکردووە ژمارەی منداڵەکان لە ئیدلیب زۆر زیاترە لە ژمارەی “تیرۆریستان” لە ئیدلیب.

بێنیدیکت لە پۆستێکدا لە تویتەر ئاماژەشی بەوە کردووە کە نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت “١٥ هەزار تیرۆریست لە ئیدلیب بوونی هەیە”.

ئەو ئەندامەی ئەمنستی ئینتەرناشناڵ ئەوەی بەراورد کردووە و نوسیویەتی “ژمارەی منداڵان زۆر زیاترە لە ژمارەی تیرۆریستان لە ئیدلیب. نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت ١٥ هەزار تیرۆریست لە ئیدلیبن، کە ئەمەش ٠.٥٪ی کۆی دانیشتووانی ئیدلیبە”.

بەڵام بەگوێرەی لێدوانە دژبەیەکەکانی وڵاتانی زلهێزبێت لەسەر پرسی ئیدلیب، دەیان هەزار کەس دەبن بە قوربانی لەپێناو (وەک زلهێزان دەڵێن، لەناوبردنی تیرۆریستان).

Image may contain: text

پێشتریش ئەمریکا و فەڕەنسا و بەریتانیا هۆشدارییان دا لە ئەنجامدانی هێرشی کیمیایی لە ئیدلیب و لە بەرامبەریشدا ڕووسیا ڕایگەیاند، هەر هێرشێکی کیمیایی لە ئیدلیب ئەنجامبدرێت دروستکراوی ئەمریکا و ئەوروپایە.

لەم نێوەندەدا ئەوەی دەبێتە قوربانی تەنیا خەڵکی بێتاوانی ئیدلیب و تیاچوونی ماڵ و حاڵی خەڵکی ئیدلیبە، و ئەو هۆشداریانەش لەبارەی هێرشی کیمیاییەوە دەرخەری ئەوەیە کە ئەگەری هێرشی کیمیایی لە ئیدلیب لە ئاستێکی بەرزدایە.

ئیدلیب زیاتر لە سێ ملیۆن کەسی تیادا دەژی کە لەو ژمارەیەش ملیۆنێک و ٨٠٠ هەزاری ئاوارەی ناوخۆی سوریان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close