جیهانی ئیسلامیدونیا

لە ئەمریکا لەدوای ڕووداوەکانی ١١ی سێپتەمبەر ئیسلام زیاتر گەشەیکرد

لە نێوان ساڵی ٢٠٠٠ بۆ ٢٠٠١ بەهۆی ئەو حەملەیەی کە سیاسییەکان و میدیاکانیان لە ئەمریکا دژی موسڵمانان و ئیسلام کردیان ڕێژەی ڕق و کینە دژی موسڵمانانی ئەمریکا ١٧٠٠% (لە سەدا هەزار و حەوسەد) زیادیکرد.

سەرەڕای ئەمەش دوای ڕووداوەکە بە شێوەیەکی باوەڕپێنەکراو خەڵکی لە ئەمریکا هاتوونەتە ناو دینی ئیسلامەوە، بە شێوەیەک کە ڕۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمریکی لە ٢٠١٥ بابەتێکی لەوبارەیەوە بڵاوکردووەتەوە بە ناونیشانی (ڕاستییەکی ترسناک لەبارەی موسڵمانبوونی خەڵک لە ئەمریکا ڕێک لەدوای ١١ی سێپتەمبەرەوە)، بەڵام ئەوەی جێگای پرسیارە و جێگای سەرسوڕمان نییە ئەوەیە کە بۆچی ڕۆژنامەیەکی زەبەلاحی وەکو واشنتن پۆست بەو حەقیقەتە دەڵێت “حەقیقەتێکی ترسناک”؟

ناونیشانی ئەو بابەتەی واشنتن پۆست بەوەی کە حەقیقەتەکەی بە “حەقیقەتێکی ترسناک” ناوبردووە، جێگای پرسیارە لەبەر ئەوەی حەقیقەت هەرگیز ترسناک نییە تەنیا بۆ ئەو کەسانە نەبێت کە دژی حەق و ڕاستین، وە جێگای سەرسوڕمانیش نییە لەبەرئەوەی ڕۆژنامەکە لەلایەن کەسانێکەوە ئاراستەدەکرێت کە حەقیقەتی دینی ئیسلامیان نەناسیوە.

Image may contain: text

لەلایەکی ترەوە ڕۆژنامەی هەف پۆست (کە پێشتر بە هەفینگتۆن پۆست ناسراوبوو)، لە بابەتێکیدا باسی لەوە کردووە، لەدوای ڕووداوەکانی ١١ی سێپتەمبەرەوە ساڵانە ٢٠ هەزار ئەمریکی موسڵمانبوون.

ئەو ڕۆژنامە ئەمریکییە دەڵێت کە زۆرینەی ئەوانەشی موسڵمان بوون ئافرەتان بوون.

یەکێک لەوانەشی کە بەهۆی ڕووداوەکانی ١١ی سێپتەمبەرەوە موسڵمان بووە، خاتوو جۆهانا سێگاریچ بووە کە پێشتر لە دینەکانی تری کۆڵیبووەوە، بەڵام لەبارەی ئیسلامەوە زانیاریی نەبووە، و کۆپییەک لە قورئانی خوێندووەتەوە بۆئەوەی لەبارەی ئەو توندوتیژییانەوە زانیاری وەرگرێت کە لە میدیاکان و لە زاری سیاسییەکانی ئەمریکاوە باسکراون، بەڵام سەرەنجام موسڵمان بووە.

ئەو خاتوونە پرسیویشیەتی، ئەمە چ دینێکە کە بچیت لەناویدا بەدوای توندوتیژیدا بگەڕێیت کەچی وات لێبکات موسڵمان ببیت؟

Image may contain: text

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close