جیهانی ئیسلامیدونیا

جۆرج بوش: خودا پێیوتم کە کۆتایی بە ستەم و زۆرداری لە عێراق بێنم

ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی لە ٧ی ١٠ی ٢٠٠٥ لە بابەتێکدا بە ناونیشانی (جۆرج بوش: خودا پێیوتم کە کۆتایی بە ستەم و زۆرداری لە عێراق بێنم) چەند زانیارییەکی خستووەتەڕوو.

جۆرج بوش سەرۆکی پێشووی ئەمریکا وتووشیەتی، لە گفتوگۆیەکیدا لەگەڵ خودا، خودا باسی ئاشتیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی بۆ کردووە (واتە خودا باسی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ جۆرج بوش کردووە).

ئەم وتانەی بوش بۆ شاندێکی فەڵەستینی بوون و بوش بە بەرپرسانی فەڵەستینیی وتووە، “ئەرکی داگیرکردنی عێراق و ئەفغانستانی لەلایەن خوداوە پێسپێردراوە”.

یەکێک لە ئەندامانی ئەو شاندەی فەڵەستین بەناوی نەبیل شەعث کە وەزیری دەرەوەی ئەوکاتی فەڵەستین بووە لەبارەی گفتوگۆکەی بوش و خودا، کە بوش بۆی باسکردوون وتوویەتی “بوش بە هەرهەموومانی وت: ‘من لەلایەن خوداوە بە ئەرکێک ڕاسپێردراوم’. خودا پێیوتووم، ‘جۆرج بڕۆ و شەڕ لەگەڵ ئەو تیرۆریستانەی ئەفغانستان بکە’، منیش کردم، دواتر خودا پێیوتم ‘جۆرج بڕۆ و کۆتایی بە زوڵم و ستەم لە عێراق بێنە’، منیش کردم”.

هەروەها بوش بە شاندەکەی فەڵەستینیشی وتووە “ئێستاش دووبارە هەستەکەم خودا پەیامەکانی خۆیم بۆ دەنێرێت و دەڵێت ‘بڕۆ و دەوڵەت ببەخشە بە فەڵەستینیەکان و ئەمن و ئاسایشیش ببەخشە بە ئیسرائیلیەکان و ئاشتیش ببەخشە بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، وە سوێند بە خودا من ئەو کارە دەکەم”.

هاوڵاتییەکیش لەوبارەیەوە دەڵێت “بیرم لەوە ئەکردەوە، کە بوش ئەوەندە پەیوەندی لەگەڵ خودا خۆشبووە و باسی عێراق و ئەفغانستانیان کردووە، ئەی چۆن خودا لە ڕووداوەکەی ١١ی سێپتەمبەر ئاگاداری نەکردووەتەوە پێشوەختە! چۆن دەبێت؟!”

بەشێکی بەرچاو لە چاودێران و شێکەرەوانی سیاسیی باس لەوە دەکەن کە ڕووداوەکانی ١١ی سێپتەمبەر بۆ ڕەوایەتیدان بووە بەد ەستوەردانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دروستکراوی ئیسرائیلە بە ئاگاداریی ئەمریکا و سیاسییەکانی ئەمریکا.

بەگوێرەی ڕۆژنامە و میدیاکانی ئیسرائیل، لە ١٦ی نیسانی ٢٠٠٨دا بنیامین نەتەنیاهو سەرۆکی ئەوکاتی پارتی لیکود ڕایگەیاندووە، هێرشە تیرۆریستییەکانی ١١ی سێپتەمبەری ٢٠٠١ قازانجیان بۆ ئیسرائیل هەبووە.

لەلایەکی ترەوە و لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا سیناتۆرێکی سەربە حزبی کۆمارییەکان (حزبەکەی ترەمپ) بەناوی پاتریک لیتڵ لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا چەندین قسە لەبارەی ئیسرائیلەوە دەکات کە لە بەشێکی قسەکانیدا دەڵێت “ئێمە دەزانین کە شوێنپەنجەی ئیسرائیل بەسەر تەواوی ڕووداوی ١١ی سێپتەمبەرەوە بوونی هەیە”، ئەمەش بەومانایە دێت کە بەڵگەی زۆریان هەیە کە ڕووداوەکەی ١١ی سێپتەمبەر ئیسرائیلیەکان ئەنجامیانداوە.

جگە لەمانە، ژمارەی ئەو کەسانەی کە لەدوای ١١ی سێپتەمبەرەوە موسڵمان بوون و هاتنە سەر ئاینی ئیسلام بەگوێرەی هەندێک میدیا ساڵانە ٢٠ هەزار ئەمریکیی بووە و زۆر زیادیکردووە بەراورد بە پێش ڕووداوەکە. پرسیار ئەوەیە کە بۆچی ئەمریکییەکان بە لێشاو دوای ئەو ڕووداوە هاتوونەتە سەر دینی ئیسلام لەکاتێکدا سیاسییەکان و میدیاکانی ئەمریکا و جیهان ئیسلام و موسڵـمانان لەوبارەیەوە تۆمەتباردەکەن؟

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close