جیهانی ئیسلامیدونیا

ئەمریکا.. ژمارەیەک هاووڵاتی بە چەکەوە لەبەردەم ناوەندێکی ئیسلامی خۆپیشاندانیان ئەنجامدا

تۆڕێکی ئەمریکی بەناوی (تۆڕی نیشتمانپەروەری تەکساس) کە ژمارەیان لە پەنجەکانی دەست تێپەڕناکات ڕۆژی ١ی ئەیلول هەستان بە ئەنجامدانی خۆپیشاندانێک لەبەردەم کۆمەڵگەی ئیسلامی ئەمریکای باکور ئەنجامدا.

لە پەیجی ئەو تۆڕە کە هێشتا ژمارەی لایکی پەیجەکەیان نەگەیشتووەتە هەزار لایک، وێنەی ئافرەتێکی حیجابپۆش دانراوە و لەسەری نوسراوە (ڕقیان لە جولەکە، مەسیحی، بێباوەڕ، هاوڕەگەزباز، سەگ، باکۆن (گۆشتی بەراز)، عەرەق و بیرە، شارستانیاتی ئەمریکا، کلتوری ئەمریکا، عادەت و تەقلیدی ئەمریکا، ئەمریکا و ئێوەیشە)، کە مەبەستی لەوەیە موسڵمانان ڕقیان لێیانە، بەمەش ئەوە ڕووندەبێتەوە کە خۆپیشاندانی ئەو چەکدارانە ڕاستەوخۆ دژ بە موسڵمانان و ئیسلام بووە.

وشەی (ڕق) بەرامبەر ئیسلام و موسڵمانان ئەو وشەیەیە کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئێستای ئەمریکا هەر لە دەستبەکاربوونیەوە و بگرە پێش دەستبەکاربوونیشی زیاتر زەقیکردەوە بەوەی بە ئاشکرا ڕایگەیان “پێموایە ئیسلام ڕقی لە ئێمەیە”، لەکاتێکدا ئیسلام ڕقی لە هیچ قەوم و گەلێک نییە و تەنیا دژ بە ناعەدالەتی و برسیکردنی زۆرینەیە لەلایەن کۆمەڵێک پاوانخوازەوە، کە ئەمەش هۆکاری سەرەکی دژایەتیکردنی پەیامی ئیسلامە.

لەلایەکی ترەوە کۆمەڵگا ئیسلامیەکە لە پەیجەکەیەوە تاکە ووشەیەکیشی لەسەر ئەو خۆپیشاندانە نەکردووە و تەنیا چالاکی و پانێڵەکانی لە پەیجەکەیەوە پەخشکردووە.

ئەو ڕۆژەی کە ئەو چەند کەسە بە چەکەوە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا بەگوێرەی هەندێک سەرچاوە لە کۆمەڵگا ئیسلامیەکەدا و بە بەشداری زیاتر لە ٣٠ هەزار موسڵمانی هۆستن ٥٥هەمین کۆنگرەی ساڵانەی کۆمەڵگاکە بەڕێوەچووە.

لە کۆنگرەکەدا موسڵمانان تیشکیانخستووەتە سەر بابەتەکانی ئیمان و گۆڕانکاریە ئەرێنیەکان لە کۆمەڵگاکانی جیهاندا.

ئەو خۆپیشاندەرانەش کە بە چەکەوە کۆبووبوونەوە ڕایانگەیاندووە کە “دید و بۆچوونی ئیسلامی باش نییە بۆ ئەمریکا”، لە بەرامبەریشدا ژمارەیەک لە موسڵمانان بەرگرییان لە موسڵمانان و مافی بەستنی کۆنگرە کردووە.

هاوکات جگە لە بەشداری موسڵمانان ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسانی ناموسڵمانیش بەشداربوون لە کۆنگرەکەدا.

ڤیدیۆ:

#ئەمریکابە بەرچاوی پۆلیسەوە خەڵکی ئەمریکا بە چەکەوە خۆپیشاندان لەبەردەم ناوەندێکی ئیسلامی دەکەن!

Posted by ‎ئیسلامی :: eslami‎ on Monday, September 3, 2018

وێنەکان:

Image may contain: 1 person, standing and outdoor

Image may contain: car and outdoor

Image may contain: 2 people, outdoor

Image may contain: 1 person, car and outdoor

Image may contain: one or more people, crowd, car and outdoor

Image may contain: one or more people, car and outdoor

Image may contain: 1 person, standing, beard and outdoor

Image may contain: 5 people, people smiling, people standing and outdoor

Image may contain: 4 people, people smiling, people standing, shoes and outdoor

Image may contain: 3 people, people standing and outdoor

Image may contain: 4 people, people smiling, people standing and outdoor

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close