جیهانی ئیسلامی

هیندستان.. هاوڵاتییەکی نیشتەجێی دوبەی دوای گەڕانەوەی بۆ جەژنی قوربان بە تۆمەتی دزینی مانگا کوژرا

میدیاکانی جیهان بڵاویانکردووەتەوە، هاوڵاتییەکی هیندی کە لە دوبەی نیشتەجێبووە و بۆ جەژنی قوربان گەڕابووەوە بۆ ناو خزم و کەسوکاری، بە تۆمەتی دزینی مانگا لەلایەن هیندوسەکانەوە کوژراوە.

بەگوێرەی ئەو ناسنامەیەی کە میدیاکان خستوویانەتەڕوو، قوربانیەکە ناوی شەهروخ خان بووە و وەکو بەرگدروو لە دوبەی کاریکردووە و بۆ جەژنی قوربان گەڕابووەوە بۆ ناو خزم و کەسوکاری لە هیندستان.

میدیاکان لە زاری پۆلیسەوە ئەوەشیانخستووەتەڕوو، ڕووداوەکە لە ویلایەتی ئوتار پرادیش ڕۆژی پێنج شەممە ٣٠ی ئاب ڕوویداوە و شەهروخ خان بە تۆمەتی دزینی مانگا کوژراوە.

پۆلیس ئەوەشی ڕاگەیاندووە کە لەسەر ئەو ڕووداوە سێ کەسیان دەستگیرکردووە.

بەگوێرەی میدیاکان، ڕووداوەکە لە گوندێک بووە و زیاتر لە ٥٠ کەس دوای بینینی چوار کەس لەناو تەویلە/گەوڕێکدا هێرشیانکردووەتە سەر ئەو چوار کەسە.

گوندنشینەکانیش بە تۆمەتی دزینی مانگا سکاڵایان لەسەر شەهروخ خان و دوانی تر لەو چوار کەسە تۆمارکردووە.

کەسوکاری شەهروخ خانیش ئەو تۆمەتانەیان ڕەتکردووەتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close