جیهانی ئیسلامیمێژوو

ئەمڕۆ ٥٢ ساڵ بەسەر شەهیدکردنی سەید قوتبدا تێپەڕی

سەید قوتب ئیبراھیم لە‌ ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٠٦ لە گوندی مووشەی شاری ئەسیوتی میسر لەدایکبووە و لە ٢٩ی ئابی ١٩٦٦ لەلایەن ڕژێمەکەی جەمال عەبدولناسر لەسێدارەدراوە و شەهیدکراوە. کورِی یە‌کە‌می دایکی بووە‌، بۆیە‌ بایە‌خێکی زۆریان پێداوە‌. باوکی موختاری گوندە‌کە‌یان بووە‌ و وە‌کو ئە‌ندامی حیزبێکی سیاسیش چاوکراوە‌بووە‌. دایکیشی ھە‌میشە‌ ھیوا و ئومێدێکی گە‌ورە‌ی لە‌ دڵ و دە‌رووندا ڕواندووە‌.

سەید قوتب ئیبراھیم لە‌ (ماوەی ژیان:٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٠٦ لە گوندی مووشەی شاری ئەسیوتی میسر تاکوو ٢٩ی ئابی ١٩٦٦ . کورِی یە‌کە‌می دایکی بووە‌ ، بۆیە‌ بایە‌خێکی زۆریان پێداوە‌ . باوکی موختاری گوندە‌کە‌یان بووە‌و وە‌کو ئە‌ندامی حیزبێکی سیاسیش چاو کراوە‌ بووە‌ . دایکیشی ھە‌میشە‌ ھیواو ئومێدێکی گە‌ورە‌ی لە‌ دڵ و دە‌رووندا رواندووە‌ .

خوێندنی سە‌رە‌تایی لە‌ گوندە‌کەی خۆیان تەواوکردووە، لە‌ تە‌مە‌نی ١٤ ساڵیدا چووە‌ ماڵی خاڵی (کە‌ مامۆستا و ڕۆژنامە‌نووس بوو) لە‌ قاھیرە‌ و لە‌وێ بەردەوامیدا بە‌ خوێندنە‌کە‌ی و دارالعلومی تە‌واوکرد. ھێشتا تە‌مە‌نی نە‌بووبوو بە‌ حە‌ڤدە‌ ساڵ ھیممە‌تی کورِی لادێ و ڕۆشنبیری و قسە‌زانی کورِی شاری تێدا ڕوا، کە‌ لە‌ دارالعلوم دە‌یخوێند و بابەتیشی لە گۆڤارە‌کان دە‌نووسی.

سە‌ید نوسینە‌کانی لە‌ گۆڤاری پەیام (الرسالە‌) و (اللواء الاشتراکیە‌) و ھی تریشدا بڵاودە‌کردە‌وە‌، تا دواتر ئیتر خۆی بووە‌ سە‌رنوسە‌ری گۆڤاری (الفکر الجدید) و بوو بە‌ یە‌کێک لە‌ بە‌ھێزترین لایە‌نگری مە‌درە‌سە‌ی ئە‌دە‌بی عباس محمود العقاد کە‌ دژی مە‌درە‌سە‌ی تە‌ھا حوسێن بوو. سە‌ید لە‌ ماوە‌ی ژیانیدا ژنی نە‌ھێناوە‌، گە‌رچی دوو جار دڵی بە‌ ئافرە‌تە‌وە‌ بووە‌، بە‌ڵام خوای گە‌ورە‌ بە‌ نسیبی نە‌کردووە‌ و بۆی نە‌رِە‌خساوە‌ ھیچیان بھێنێت. لە ‌٣ /١١/١٩٤٨دا بۆ دوورخستنە‌وە‌ی لە‌ ساحە‌ی میسر حکومە‌ت بە‌ بە‌ھانە‌ی خوێندن ناردی بۆ ئە‌مریکا، سە‌یید لە‌وێ بوو کە‌ لە‌ شوباتی ١٩٤٩دا ئیمام بە‌ننا شە‌ھید کرا.

لە دەوروبەری ساڵی ١٩٥٠ (پێش یان پاش) چووەتە ڕیزەکانی ئیخوان موسلیمین و لە‌ ١٩٥٢ دا بوو بە‌ ئە‌ندامی شورا (مە‌کتە‌بی ئیرشاد) و بە‌رپرسی بە‌شی ڕاگە‌یاندن.

سەید قوتب لە ژیانیدا چەندین پەرتووکی گرنگی نووسی لەسەر بانگەواز و فیکری ئیسلامی لەوانە:
ڕاڤەی ئایەتی شورا – قورئان.
چۆنیەتی بانگەوازکردن.
چیڕۆکی بانگەوازی.
ئیسلام یان نا بۆ ئیسلام.
مەشخەڵی ڕێ.
پەیامی نوێژ.
النقد الادبی.
تە‌فسیری قورئانی پیرۆز “فی ظلال القرأن”.
چەندەھا پەرتووکی تری نوسیوە و خاوەنی چەندین بەرھەم و نامیلکە و پەند و ووتە و چیرۆکە.

کاتێک سەید قوتب لە ئەمریکا بووە، ئەو پیلان و دوژمنایەتی و ڕقەبەرایەتییەی بۆ ڕوونبووەتەوە کە ڕۆژئاواییەکان -زایۆنی و خاچپەرست و بێبڕواکان- دژ بە موسڵمانان و ئیسلامەکەیان ئەنجامیان دەدا، هەروەها دژ بە بانگەوازی ئیسلامی کە خۆی دەبینییەوە لە برایانی موسڵمان (ئیخوان موسلیمین)ی پێشەنگی بوژانەوەی ئیسلامیدا.

لەکاتێکدا کە پێشەوا حەسەن بەننا دامەزرێنەر و ڕابەری برایانی موسڵمان (ئیخوان موسلیمین) بە شێوازێکی تیرۆریستانە لەلایەن حکومەتی میسری و کۆشکی پاشایەتییەوە لە شوباتی ١٩٤٩ تیرۆر کرا، ئەوەبوو سەید قوتب تێبینی ئەو خۆشی و شادی دەربڕینە – تەنانەت گاڵتەجاڕیە-ی کرد کە لەلایەن ئەمریکییەکانەوە بەبۆنەی شەهیدبوونی حەسەن بەناوە دەریانبڕی، هەروەها شادی و دڵخۆشی ڕۆژنامەنووس و چاودێرانیشی بۆ دەرکەوت لەکاتێکدا لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکاندا لێکدانەوەی خۆیان سەبارەت بە حەسەن بەننا دەنوسی، و بە مەترسیدارترین پیاو لە ڕۆژهەڵاتدا ئەیاندایە قەڵەم، و تیرۆرکردنی ئەم پیاوە مەترسیدارەیان لەلایەن حکومەتی میسرییەوە بە هۆکاری ڕزگاربوونی حکومەت لە مەترسییەکانی دەدایە قەڵەم.

هەروەها کۆمەڵی برایانی موسڵمانیان بە مەترسیدارترین کۆمەڵ و ڕێکخستن لە ووڵاتانی موسڵماناندا دادەنا، ئەمەش بەهۆی هەڵوێستی دژ وەستانیان لەڕووی پیلانە ڕۆژئاوایی و ڕۆژهەڵاتی و زایۆنییەکاندا دژ بە ئیسلام و موسڵمانان بوو.

سەید دەڵێت: (ئەوەبوو شەهید حەسەن بەننا کوژرا، وە من لەوێ بووم “لە ئەمریکا” لە ساڵی ١٩٤٩، لێدوانی ڕۆژنامە ئەمریکییەکان و هەروەها ئینگلیزەکان کە دەگەیشتنە ئەمریکا، زۆر سەرنجیان ڕاکێشام سەبارەت بەو گرنگیپێدانەی کە بە برایانیان دەدا، بە گاڵتەپێکردن و خۆشحاڵبوونێکی ئاشکرا بە هەڵوەشاندنەوەی کۆمەڵەکەیان و بە لێدانی وە بو کوشتنی ڕابەرەکەی).

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close