جیهانی ئیسلامی

لە ماوەی ساڵێکدا زیاتر له ‌٢٤ هه‌زار موسڵمانی ڕۆهینگی كوژراون

ساڵێک تێپەڕبوو بەسەر کوشتن و کۆچى بە کۆمەڵى موسڵمانانى ڕۆهینگیاى هەرێمى ئاراکانی میانمار بۆ وڵاتانى دراوسێ و بەتایبەت بەنگلادیش، کە لەلایەن هێزه ‌چه‌كداره‌كانی ئەو وڵاتە و شوێنکەوتووانى ئاینى بوزییەوە ڕووبەڕوویان بوونەوە، لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا بەپێی ئاماری بەشێک لە ڕێکخراوەکان توندوتیژی بەرامبەر بە موسڵمانانی ڕۆهینگیا بەردەوامبووە.

ئاژانسی گه‌شه‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی ئۆنتاریۆ لە ڕاپۆرتێکى شیکاریدا ژمارەى موسڵمانە کوژراوەکانى لە هەرێمی ئاراکان ئاشکراکرد و تیایدا ئاماژەی بەوە کردووە، له ‌مانگی ئابی ساڵی ڕابردووه‌وه ‌تا ئێستا زیاتر له ‌٢٤ هه‌زار موسڵمانی ڕۆهینگی لەلایەن هێزه ‌چه‌كداره‌كانی میانمار و شوێنکەوتووانى ئاینى بوزییەوە كوژراون.

ئاماژەی بەوەش کردووە، زیاتر له ‌٤٠ هه‌زار موسڵمان به‌ چه‌ك برینداركراون و ١١٤ هه‌زارى دیکەیان ڕووبەڕووى توندوتیژى بوونه‌ته‌وه‌ و ٣١ هه‌زار موسڵمانى دیکەش خراونه‌ته ‌نێو ئاگره‌وه‌، کە منداڵى چوار مانگى تێدابووە هەروەها زیاتر لە ١٨ هەزار کچ و ئافرەتیش دەستدرێژی سێکسی کراوەتەسەریان.

باسی لەوەش کردووە، لەو ماوەیەدا ١١٥ هه‌زار خانووی ڕۆهینگییەکان سوتێنراون.

میانمار دەکەوێتە باشورى ڕۆژهەڵاتی ئاسیاوە و زۆرینەی دانیشتووانەکەی ئاینی بودیزم پەیڕەو دەکەن، هاوسنوره ‌له‌گه‌ڵ هیندستان و به‌نگلادیش و چین و تایلاند، بەپێی ئامارێکیش لە ساڵی ٢٠١٦دا ژمارەی موسڵمانە ڕۆهینگییەکانی وڵاتەکە یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار کەس بووە. به‌پێی ئامارەکانى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، ژماره‌ی ئه‌و موسڵمانانه‌ی له‌ ٢٥ی ئابی ٢٠١٧وه‌ ناچاربوون له‌ ئاراكانه‌وه‌ كۆچبكه‌ن بۆ به‌نگلادیش ٧٠٠ هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندووه‌.

دەسەڵاتدارانى بەنگلادیش لە باشورى ڕۆژهەڵاتى وڵاتەکەدا، کامپێکى گەورەیان بۆ ئەو ٧٠٠ هەزار ئاوارەیە دروستکردووە، کە لەگەڵ ئاوارەکانی پێشووتری موسڵمانانی ڕۆهینگی زیاتر لە یەک ملیۆن ئاوارەن و بەوەش گەورەترین کامپی ئاوارەیە لە جیهاندا.

ئاونگ سان سوچى ڕاوێژکاری میانمار هەفتەى ڕابردوو ڕایگەیاند، لە ئێستادا ئەستەمە کاتى گەڕانەوەى موسڵمانە ڕۆهینگییەکان دیاریبکرێت، ئەوەى پێویستە ئەوەیە لە ئێستادا هاوکارى حکومەتى بەنگلادیش بکرێت بۆ گواستنەوەیان بۆ کەمپەکانى ئەو وڵاتە.

لە ساڵڕۆژى ڕووداوەکەدا بە هەزاران موسڵمانى ڕۆهینگى لەو کەمپەدا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داواى دادپەروەری و ئازادکردنى هەرێمى ئاراکانیان دەکرد و ئاژانسی فرانس پرێسیش ئەو خۆپیشاندانەى بە گەورەترین خۆپیشاندان لە جیهاندا وەسفکرد.

لەکاتى خۆپیشاندانى ڕۆهینگییەکاندا ١٣٢ پەرلەمانتارى ٥ وڵاتى باشورى ڕۆژهەڵاتى ئاسیا داوایان لە ئەنجومەنى ئاسایشی نێودەوڵەتى کردووە کە بەرپرسانى باڵاى میانمار بدرێنە دادگاى باڵاى تاوانى نێودەوڵەتى.

هاوکات بەرپرسانى بەنگلادیش ئاماژە بەوە دەکەن، چوونى ئەو ژمارە زۆرە لە ئاوارەى ڕۆهینگى بۆ وڵاتەکەیان، بارگرانى ئابورى لەسەر وڵاتەکە دروستکردووە و ڕێژەى بێکاریش بەرزتربووەتەوە.

هیومان ڕایتس وۆچ ڕایگەیاندووە، دۆخى گوزەرانى ئاوارە ڕۆهینگییەکان لە بارێکى خراپدایە و لە هەوڵى گەڕانەوەشیان بۆ ناوچەکانى خۆیان پێویستە پارێزبەندی نێودەوڵەتییان هەبێت.

ڕاپۆرتێک لەبارەی موسڵمانانی #ڕۆهینگیاوە

Posted by ‎ئیسلامی :: eslami‎ on Sunday, August 26, 2018

 

ڤیدیۆی خۆپیشاندانی ڕۆهینگیەکان لە کامپەکەیان:

خۆپیشاندانی موسڵمانانی ڕۆهینگی ئەمڕۆ لە کامپی کۆکس بازاڕ لە بەنگلادیش، بەبۆنەی تێپەڕبوونی یەک ساڵ بەسەر دەستپێکی دواین جینۆسایدی سوپای بۆرما و بوزیەکان بۆسەریان.

Posted by ‎ئیسلامی :: eslami‎ on Saturday, August 25, 2018

 

وێنەکانی خۆپیشاندانی ڕۆهینگیەکان لە کامپەکەیان:

Image may contain: 27 people, crowd and outdoor

Image may contain: one or more people, crowd, stadium and outdoor

Image may contain: one or more people, crowd and outdoor

Image may contain: 15 people, crowd

Image may contain: 13 people, people smiling, crowd and outdoor

Image may contain: 2 people, people standing, crowd and outdoor

Image may contain: crowd, sky and outdoor

Image may contain: one or more people, crowd and outdoor

Image may contain: 5 people, crowd and outdoor

Image may contain: 6 people, crowd and outdoor

 

ئەم منداڵە کەمئەندامەش ناوی موحەمەدە و دەڵێت “هەوڵمدا بەبێ یارمەتی کەسانی تر بە ڕێگادا بڕۆم بەڵام ئاسان نەبوو، هێشتاش پێموایە کە بەختەوەرم، ئەگەر بکەوم بە زەویدا هاوڕێکانم یارمەتی هەستانەوەم دەدەن”.

Image may contain: 1 person, standing and child

 

وێنەی چەند هاووڵاتییەکی ڕۆهینگی سوتێنراو و بریندار:

Image may contain: one or more people and people sitting

Image may contain: one or more people and shoes

Image may contain: 1 person, hat and text

Image may contain: one or more people

Image may contain: one or more people, people standing, outdoor and text

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close