جیهانی ئیسلامیمێژوو

عومەری کوڕی عەبدولعەزیز – بەشی چوارەم: لابردنی هەموو والی و کاربەدەستە ستەمکارەکان

کاتێک عومەری کوڕی عەبدولعەزیز (رحمە اللە) بوو بە خەلیفە، دەستیکرد بە لابردنی هەموو ئەو والی و فەرمانڕەوا و کاربەدەستانەی کە ستەمیان لە موسڵمانان کردبوو، لە پۆستەکانیان لایبردن، یەکێک لەوانە (خالیدی کوڕی ریان) بوو، کە بەرپرسی گشتی پاسەوانەکانی سولەیمانی کوڕی عەبدولمەلیک بوو، بە فەرمانی سولەیمان دەیدا لە ملی هەر کەسێک ئەو بیویستایە و لەباتی ئەودا (عەمری کوڕی موهاجیری ئەنصاری) دانا، بە خالیدی ووت: ئەی خالید ئیتر ئەو شمشێرە لە خۆت بکەرەوە، ئەی پەروەردگارم من لەبەر خاتری تۆ خالیدم لە کار دوورخستەوە، دەی خوایە هەرگیز بەرزی نەکەیتەوە، پاشان بە عەمری ووت: وەڵڵاهی ئەی عەمر تۆ چاک دەزانیت هیچ پەیوەندییەکی خزمایەتی لەنێوان من و تۆدا نییە جگە لە پەیوەندی خزمایەتی ئیسلام، بەڵام بینیومیت کەس ناتبینێت و هەروەها چاوم پێتکەوتووە چەند جوان نوێژ دەکەیت، ئەم شمشێرە بگرە و ببە بەرپرسی یەکەمی پاسەوانەکانم.

ئا بەو جۆرە بەرپرسە ستەمکارەکانی لابرد، ئەمەش شێوازی بوو لە هەڵبژاردنی والی و قازی و نوسەرەکان و هتد، دەگەڕا بەدوای کەسێکی شیاو و ساڵحدا، چ لە بواری خواناسی یان لە بواری دەستپاکیدا و کاتێک ڕەخنەی گرت لە یەکێک لە والییەکانی خۆی و بە دار حەیزەرانەکەی دەستی ئاماژەی بۆ ناوچاوی کابرا کرد و پێیوت: ئا ئەمەت منی خەڵەتاند، واتە: زۆر سوژدە بردنەکانت، ئەم نیشانەیەش لە ناوچاوەوە نێشانەی زۆر نوێژکردن و خواناسینە، خۆ عومەر بە ڕواڵەتی کەس نەخەڵەتاوە، بەڵکو خستوونیەتە ژێر تاقیکردنەوەوە بۆیە جارێکیان پیاوێکی بینی زۆر نوێژی دەکرد، ویستی تاقیبکاتەوە تا بزانێت شیاوە بیکات بە والی جێگایەک، بۆ ئەو مەبەستە کابرایەکی نزیکی خۆیی بۆ نارد و ئەویش چوو بۆلای و پێیوت: فڵان کەس تۆ چاک دەزانیت من دەستم دەڕوات لای ئەمیری بڕواداران، چیم بۆ دەکەیت ئەگەر ڕازیبکەم بتکات بە والی وڵاتێک؟ کابراش ووتی: مووچەی یەک ساڵم دەدەمە تۆ، پیاوەکەی عومەر گەڕایەوە و هەواڵی تاقیکردنەوەکەی بۆ گێڕایەوە و ئەویش وازیلێهێنا چونکە لە تاقیکردنەوەکە دەرنەچوو!

یەکێکیتر لەوانەی کە عومەر لایبردن (اسامەی کوڕی زید التنوجی) بوو، کە بەرپرسی دارایی میسر بوو، زۆر ستەمکار بوو، جۆرە سزایەکی میسرییەکانی دەدا، کە پێچەوانەی سزاکانی قورئانی پیرۆز بوو، لەو مەسەلە خیلافیانەدا، کە زاناکان لەسەری کۆک نەبوون و بە تەواوی لێپێچینەوەی تێدا نەدەکرد و یەکسەر دەستی دەبڕی، عومەر فەرمانی دەرکرد بۆی کە هەر ساڵە و لە هەرێمێک زیندانی برکێت و کۆت و زنجیریش بکرێت تەنها کاتی نوێژەکانی بیکەنەوە، لە میسر ساڵی یەکەمی تەواوکرد و ساڵی دووەمیش لە فەڵەستین زیندانی کرا، پاش ئەوە عومەر لە دونیا دەرچوو، زەیدی کوڕی عەبدولمەلیک هاتە سەر کورسی خەلافەت و گێڕایەوە سەر کارەکەی لە میسر!

عومەر (رحمە اللە) یەزیدی کوڕی ئەبی موسلیمی لە والێتی ئەفریقیا لابردووە، چونکە کاربەدەستێکی خراپ بووە و بە جۆرێک سەیری سوڵتانی کردووە وەک خودا، لە هەموو گەورە و بچووکێکدا گوێڕایەڵی کردووە ئیتر با ستەمیشی تێدا بووبێت لەگەڵ ناحەقی، ئەم پیاوە بەدەم زیکر و یادی خواوە سزای خەڵکی داوە و فەرمانی دەدا بە گرتنی کۆمەڵێک کەس و لەبەردەمیدا سزایان بدەن و ئەویش دەیوت (سبحان اللە والحمدللە) کوڕەکە بزانم چۆنیان لێدەدەیت، شوێنی سزادانەکەی لە لەشیاندا دیاریدەکرد، پاشان دەیووت (لا الە الا اللە واللە اکبر) ئەی کوڕەکە بزانە چۆن دەدەیت لە ئەو شوێنەی و ئەو شوێنەی بۆ دیاریدەکرد، ئەو حاڵەتەش بە خراپترین حاڵەت دادەنرێت و نامەی نارد بۆ عەزلکردنی.

ئا بەو جۆرە عومەر بەردەوامبوو لە لابردنی والییە ستەمکارەکان و دانانی پیاو ساڵحان لە جێگەیاندا.

کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی بەشی یەکەم

کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی بەشی دووەم

کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی بەشی سێیەم

(خەلیفەی نوێخواز و چاکساز عومەری کوڕی عەبدولعەزیز – عەلی محمد الصلابی)

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close