جیهانی ئیسلامی

تەنیا ٢٠٪ی حاجیان عەرەبن و ٨٠٪یش عەرەب نین

بەگوێرەی سەرچاوە فەرمییەکان لە کۆی نزیکەی دوو ملیۆن و ٤٠٠ هەزار حاجی کە ئەمساڵ بەشداری مەراسیمەکانی حەجیان کرد تەنیا ٢٠٪یان عەرەبن و ٨٠٪یشیان عەرەب نین.

مازن ئەلسەعدی لە نوسینگەی وەرگێڕانی فەرمی حەج ڕایگەیاندووە، کۆی گشتی ٨٠٪ی حاجیان عەرەب نین و تەنیا ٢٠٪یان عەرەبن.

هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ژمارەیەکی زۆر لە وەرگێڕ بە هەماهەنگی نێوان بەرپرسانی حەج و وڵاتانی تر دابینکراون.

تیمەکانی وەرگێڕان ٢٤ کاتژمێر لە خزمەتی ئەو حاجییانەدا بوون کە عەرەب و غەیرە عەرەب بوون بەمەبەستی وەرگێڕان و زیاتر لەیەکتری تێگەیشتن، ئەو زمانانەش کە زیاتر قسەیانپێکراوە و وەرگێڕیان بۆ دابینکراوە بریتیبوون لە ئینگلیزی، فەڕەنسی، فارسی، مالای، هاوسا، تورکی، چینی و ئوردو.

سەمیر ڤاراتچیا کە فەڕەنسییە بە ئاژانسی فرانس پرێسی وتووە “من عەرەبی باش نازانم، وەرگێڕان و وەرگێڕە فەڕەنسییەکان هاوکاری و یارمەتیدەرمانبوون لە تێگەیشتنمان لە شتەکان و ڕێوڕەسمەکان”.

بەگوێرەی ناوەندی لێکۆڵینەوەی پیوی ئەمریکی، ئیسلام لە جیهاندا لەڕووی خێرایی گەشەکردنەوە لە پلەی یەکەمدایە و لە ٢٠١٥دا ژمارەی موسڵمانان لە جیهاندا گەیشتووەتە ١.٨ ملیار کەس و بۆ ساڵی ٢٠٦٠ پێشبینیدەکرێت کە ژمارەی موسڵمانان بگەتە سێ ملیار کەس.

بەگوێرەی دواین ئاماری دەزگا فەرمییەکانی حەج، لە مەراسیمەکانی حەجی ئەمساڵدا زیاتر لە دوو ملیۆن و ٣٧٠ هەزار حاجیی بەشدارییان کردووە.

ئەمەش لەکاتێکدایە هەندێک کەناڵی کوردی و لەناویاندا کەناڵی دیاری کوردی (کەناڵی ڕووداو) ڕۆژی عەرەفە ئامارێکی خستەڕوو و باسی لەوە کرد کە ئەمساڵ ژمارەی حاجییان ڕووی لە کەمی کردووە و ژمارەیان بۆ ملیۆنێک و ٩٨١ هەزار و ٧٧١ حاجی دابەزیوە و بەراوردی کردووە بە ساڵی پار و ئاماری ساڵی پاری بە دوو ملیۆن و ٣٥٠ هەزار حاجی خستووەتەڕوو. بەڵام ڕاستی ئامارە فەرمییەکانی ئەمساڵ دەڵێن کە ڕووداو خەریکی هەڵخەڵەتاندنی بینەری کوردییە چونکە زیاتر لە ٢٠ هەزار حاجیی لەو ئامارەی ساڵی پار کە ڕووداو خستوویەتیە ڕوو زیاتر چوونەتە حەج.

پرسیارەکە ئەوەیە کە بۆچی ڕووداو هەوڵی بچووککردنەوەی حەج و ژمارەی حاجیان دەدات؟ مەبەستیان لە بچووککردنەوەی حەج چییە؟

زیادبوونی ژمارەی حاجیان لەکاتێکدایە کە بە گشتی لە جیهاندا ڕێگرییەکی ئاشکرا لە موسڵمانان دەکرێت لە بەجێهێنانی فەریزەی حەج.

چەند وێنەیەک لە بەڕێوەچوونی مەراسیمەکانی حەج:

Thousands of pilgrims carrying umbrellas while climbing Mount Arafat in Saudi Arabia today for the final leg of the annual Hajj pilgrimage

DHL Express Saudi Arabia handed out thousands of bright yellow brollies emblazoned with the company’s logo to shield the pilgrims from the sun

Pilgrims scaling the 70-metre granite hill east of the holy city of Mecca for a vigil to atone for their sins and ask for God's forgiveness

Many of the pilgrims were carrying yellow umbrellas provided by DHL Express Saudi Arabia, and bright blue brollies handed out by mobile network operator Mobily

An aerial view of Mount Arafat where millions of Muslims travelled today during the final leg of the Hajj piligrimage

Pilgrims attend noon prayers outside Namirah Mosque in Mecca during the annual pilgrimage. Many can be seen shielding themselves with yellow DHL umbrellas

Muslim pilgrims circumambulate around the Kaaba in the Grand Mosque, n the Muslim holy city of Mecca, Saudi Arabia

Muslims pray during the Hajj pilgrimage on the Mount Arafat near Mecca, Saudi Arabia, one day prior to Eid al-Adha

Muslim pilgrims walks towards Namirah Mosque on Arafat Mountain, during the annual hajj pilgrimage, outside the holy city of Mecca

Muslim Hajj pilgrims pray around the holy Kaaba at the Grand Mosque on the first day of Eid al Adha in Mecca

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close