جیهانی ئیسلامیدونیا

[ڤیدیۆ] ڕاوێژکارێکی پێشووی ترەمپ: ئیسلام سەرەتانێکی پیسە

لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا ڕاوێژکارێکی پێشووی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دەردەکەوێت و دەڵێت “ئیسلام سەرەتانە”.

جەنەراڵ مایکڵ فلین ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی پێشووی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەو ڤیدیۆیەدا دەڵێت “ئیسلام سەرەتانێکی پیسە لە جەستەی ١.٧ ملیار کەسدا و دەبێت لاببرێت (ببڕدرێتەوە)”.

فلین دەڵێت “هەر بەو شێوەیەی کە پێشتر ڕووبەڕووی نازیەکان و فاشیەکان و ئیمپریالیەکان و شیوعیەکان بووینەوە، ئەمەشیان کە ئیسلامە سەرەتانێکی پیسە”.

لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت “ئەم ئیسلامە سەرەتانێکی پیسە لە جەستەی ١.٧ ملیار کەسدایە و دەبێت ببڕدرێتەوە”.

دەشڵێت “دووبارە دەیڵێمەوە، ئێمە نابێت لەم بیرۆکەیە بترسین، بەڵکو بە ڕوونی و ئاشکرایی دەبێت ڕووبەڕووی ببینەوە” و ڕاوینێین.

ڕاوێژکارێکی پێشووی ترەمپ: ئیسلام سەرەتانێکی پیسە!

Posted by ‎ئیسلامی :: eslami‎ on Monday, August 20, 2018

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close