جیهانی ئیسلامی

[ڤیدیۆ] سوریا.. باوکێک چیرۆکێکی جەرگبڕ باسدەکات

لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا باوکێکی سوری باس لە ئەندامانی خێزانەکەی دەکات و دەڵێت کە لە کۆی ٢٦ ئەندامی خێزانەکەیان ٢٢ ئەندامیان کوژراون.

ئەو باوکە دەڵێت، “خێزانەکەمان لە ٢٦ ئەندام پێکهاتبوو، هەشت منداڵ لە خێزانەکەی من کوژران، لە منداڵەکانی خێزانی برایەکیشم ٨ منداڵ کوژران، هەروەها شەش منداڵی برایەکی تریشم کوژران”.

ئەو باوکە سوێند دەخوات و دەڵێت “سوێند بە خودا دەخۆم کە گەورەترین منداڵیان ١٧ ساڵ بوو”، باسیشی لەوە کردووە کە کچی هەبووە کە “تەنیا سەریی دۆزیوەتەوە یان پارچەی پێستیی دۆزیوەتەوە”.

دەشڵێت “دواتر هەموو پارچەکانی جەستەیانم کۆدەکردەوە و دەمکردە ناو عەلاگە/جانتایەک. هەموو پارچەکانی جەستەیان خۆم کۆمکردنەوە، ئەوەش بەهۆی ئەو تۆزە ئیمانەوە کە بە خودا هەمبوو”.

هاوکات ئەو باوکە لە ڤیدیۆکەدا دەشڵێت “بەڵام بۆ ڕۆژی جەژن پشتم شکاوە، هیچ کچێکم نییە لە ماڵەکەدا، وەڵڵا تاقە کچێکیشم نەماوە”.

یا اللە هاوارمان تەنیا بۆ تۆیە!باوکێکی سوری دەڵێت لە ٢٦ ئەندامی خێزانەکەیان ٢٢یان کوژراون، دەشڵێت، "بۆ ڕۆژی جەژن پشتم شکاوە، لە شەش کچم هیچیان نەماون لە ماڵەکەدا، تاکە کچێکیشم چییە نەمماوە!"#سوریا

Posted by ‎ئیسلامی :: eslami‎ on Sunday, August 19, 2018

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close