كــوردستان

نۆ ڕۆژی نۆمینەی حاجیان لە نۆرینگەکەی دکتۆر عەبدولواحید بە خۆڕایی و بەبێ جیاوازی نەخۆشەکان بوو

یەکێک لە هەرە کارە پیرۆزەکان بریتییە لە کاری پزیشکی، کاتێکیش کارەکە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و لەپێناو تەندروستی مرۆڤەکاندا دەبێت و لایەنی ماددی پشتگوێدەخرێت، زیاتر کارەکە پیرۆزتر دەکات.

دکتۆر عەبدولواحید کە نۆرینگەکەی بەوە ناسراوە “ئەگەر پارەت پێبوو بیدە و پێت نەبوو مەیدە” لە دواین هەڵوێستی مرۆڤانە و ئیسلامیانەیدا نۆ ڕۆژی نۆمینەی حاجیان بەبێ بەرامبەر چاوی بە نەخۆشەکانی کەوتووە بەبێ جیاوازی. ئیسلامی نێت لەڕێگەی کەسێکی نزیک لە دکتۆر عەبدولواحیدەوە کە نەیویست ناویببرێت ئەوەی پشتڕاستکردووەتەوە.

هەرچەندە لە ماوەی ڕابردوودا چەندینجار لەسەر تۆمەتی جۆراوجۆری ئێزدییەکان ڕاپێچی دادگا کراوە، بەڵام دکتۆر عەبدولواحید بەبێ بەرامبەر لە ماوەی ئەو نۆ ڕۆژەی نۆمینەی حاجیاندا چاوی بە نەخۆشانی ئێزدیش کەوتووە و هاوشێوەی نەخۆشێکی موسڵمان یان شوێنکەوتووی هەر دین و بیروباوەڕێکی تر مامەڵەی مرۆڤانە و پزیشکانەی لەگەڵدا کردووە و چارەسەری بۆ نوسیوە.

ئەوەی پاڵی بە دکتۆر عەبدولواحیدەوە ناوە ئەم کارانە بکات ترسیەتی لە خودا و لە ڕۆژی قیامەت وەک خۆی هەمیشە لە وتار و سیمینارەکانیدا باسی دەکات (باس لە ترسان لە خودا و لە ڕۆژی قیامەت). دکتۆر عەبدولواحید لە کارەکانیدا مامەڵە لەگەڵ خودا دەکات نەک مرۆڤەکان.

پێشتریش ماڵپەڕی ئیسلامی نێت هەڵوێستێکی تری بە پشتبەستن بە سەرچاوە نزیکەکان لە دکتۆر عەبدولواحیدەوە بڵاوکردەوە و بڵاویکردەوە کە دکتۆر بەبێ بەرامبەر نەشتەرگەرییەکی شێرپەنجەی بۆ نەخۆشێک کردووە کە نەشتەرگەرییەکە بە سێ ملیۆن دینار دەکرا.

هەروەها لە هەڵوێستێکی تریشیدا ملیۆنان دیناری بۆ نەخۆشێکی تر گێڕایەوە دوای ئەوەی نەشتەرگەرییەکەی بە شێوەیەکی ئاسان بەدەستیەوە هاتبوو، لەبری چوار ملیۆن دینار تەنیا ٧٥٠ هەزار دیناری لێوەرگرتبوو.

وێنەی ئەو پیاوە ئێزدییەی کە چووە لای دکتۆر عەبدولواحید و بە خۆڕایی نەشتەرگەریی بۆ کردووە:

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

دیسان بیپشكنه‌

Close
Close