جیهانی ئیسلامی

بە وێنە.. بە بەشداری زیاتر لە دوو ملیۆن کەس ئەنجامدانی فەریزەی حەج دەستیپێکرد

میدیاکانی سعودیە بڵاویانکردووەتەوە، ئەمڕۆ یەک شەممە ١٩ی ئاب، بە بەشداری زیاتر لە دوو ملیۆن کەس ئەنجامدانی فەریزەی حەج دەستیپێکردووە.

فەریزەی حەج یەکێکە لە پێنج پایەکەی ئیسلام و فەرزە لەسەر هەموو ئەو موسڵمانانەی کە توانای دارایی و جەستەییان هەیە لە ژیانیاندا و بۆ یەک جار ئەنجامیبدەن.

لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردووشدا ژمارەیەکی زۆر لە موسڵمانانی جیهان گەیشتوونەتە شاری مەککەی پیرۆز و دروشمی “لبیک اللهم لبیک”یان وتووەتەوە.

یەکەم ڕۆژی حەج ڕۆژی ٨ی زیلحیجەیە، کە دواین مانگی ڕۆژژمێری ئیسلامییە.

بەگوێرەی زۆرینەی ئەو ئامارانەش کە لەلایەن میدیاکانی سعودیەوە و لە سەرچاوەی فەرمی حکومەتی ئەو وڵاتەوە بڵاوکراونەتەوە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، ژمارەی زیارەتکارانی حەج ئەمساڵ بە هەزاران کەس زیادیکردووە، ئەمەش سەرەڕای هەموو ئەو ئاستەنگی و بەربەستانەی کە لە چەندین وڵاتی جیانەوە بۆ موسڵمانان دروستدەکرێن بەمەبەستی ڕێگریکردن لە بەجێهێنانی فەریزەی حەج. بەداخەوە هەرێمەکەی ئێمەش لە ڕیزی ئەو حکومەتانەدایە کە بە چەندین شێوە ئاستەنگی بۆ موسڵمانانی کورد دروستدەکات تا ڕێگرییان لێبکات لە چوونیان بۆ حەج، لەو ڕێگریانەش زیادکردنی تێچووی حەج و تیروپشککردن و سنوردارکردنی خەڵکی و ڕێگەدان بە ڕۆیشتنی بەشێکی کەم لە موسڵمانانی کورد بۆ حەج.

وێنەکانی وەرزی حەجی ئەمساڵ:

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close