جیهانی ئیسلامیكــوردستان

کچێکی باکووری کوردستان بچووکترین ئەندامی سەرکردایەتی ئاک پارتییە

لە شەشەمین کۆنگرەی ئاکپارتیدا لە کۆی 50 ئەندامی ئەنجوومەنی ناوەندی بڕیار و بەڕێوەبردن تەنیا 21 ئەندام لە پۆستەکانیاندا مانەوە و ژمارەیەک لە وەزیر و بەرپرسانی ئاکپارتی لە ئەنجوومەنەک دوورخرانەوە.

بچووکترین ئەندامی سەرکردایەتی ئاک پارتی کچێکە بەناوی (خەدیجە مەروە تەتەر) و خەڵکی باکووری کوردستانە، و بە دیاریکراوی خەڵکی دیلۆکە. ئەم کچە پێشتر و لە هەڵبژاردنەکاندا کاندید بوو بۆ پەرلەمانی تورکیا بەڵام نەیتوانی سەرکەوتن بەدەسبهێنێت.

خەدیجە مەروە تەتەر لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٧ە، واتە تەمەنی ٢١ ساڵە، لە شاری دیلۆکی باکووری کوردستان لەدایکبووە و لە ئێستادا ئەندامی سەرکردایەتی ئاک پارتییە.

پێشتریش دوو کچی ٢٢ ساڵ توانییان بۆ پەرلەمانی تورکیا سەرکەوتن بەدەستبهێنن کە یەکێکیان ڕومیسا کاداک ٢٢ ساڵ بوو لەسەر پارتی داد و گەشەپێدان (ئاک پارتی) و لە ئیستانبوڵ سەرکەوتنی بەدەستهێنا، ئەوی تریشیان دەرسیم داغ ٢٢ ساڵ بوو لە هەدەپە و لە ئامەد سەرکەوتنی بەدەستهێنا، بەمەش بوون بە بچووکترین پەرلەمانتار لە پەرلەمانی تورکیا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close