دونیا

بەریتانیا.. دوو مزگەوت بە بۆڵبرینگ لەکاتی نوێژی بەکۆمەڵدا هێرشیانکرایەسەر

ماڵپەڕی بێرمینگهام مەیڵی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، دوو مزگەوت لە بێرمینگهام لەکاتی نوێژی بەکۆمەڵدا لەلایەن (چەند شەلاتییەکەوە) و بە بۆڵبرینگ هێرشیانکراوەتەسەر.

بەگوێرەی ماڵپەڕە بەریتانیەکە ئەو دوو مزگەوتە ناویان (مزگەوتی قەمەرولئیسلام و مزگەوتی ئەلهیجرە) بووە و ئاماژەش بەوە کراوە کە هیچ کەسێک بەهۆی هێرشەکانەوە بریندارنەبووە.

ئەو دوو مزگەوتە شەوی ١٥ی ئاب کراونەتە ئامانج و هەر دوای هێرشەکان پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە. بەهۆی هێرشەکانیشەوە پەنجەرەی مزگەوتەکان شکێنراون.

هێرشەکەی سەر مزگەوتی قەمەرولئیسلام لە دەوروبەری کاتژمێر ١٠ی شەو بووە لەکاتی نوێژکردنی بەکۆمەڵی موسڵماناندا. هێرشەکەی سەر مزگەوتی ئەلهیجرەش نزیکەی ٢٠ خولەک دوای یەکەم هێرش بووە.

تا ئێستاش هیچ کەسێک لەسەر ئەو هێرشانە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرنەکراوە و پۆلیس داوایکردووە کە هەرکەسێک زانیاری لەبارەی هێرشەکانەوە هەیە پەیوەندییان پێوە بکات.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە لە بەریتانیا و وڵاتانی تری ئەوروپا بە شێوەیەکی بەرچاو هێرشکردن و بێڕێزی بەرامبەر موسڵمانان و ئیسلام و پیرۆزییەکانیان زیادیکردووە.

مزگەوتی ئەلهیجرە:

مزگەوتی قەمەرولئیسلام:

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close