كــوردستان

سلێمانی.. لەڕێگەی وێنەی سەر دیوارەوە پاڵپشتی لە هاوڕەگەزبازی دەکرێت

ڕێکخراوێک بەناوی (ڕێکخراوی ڕاسان) لەڕێگەی نەخشاندنی وێنە لەسەر دیوار و شوێنە گشتییەکان بە ئاشکرا پاڵپشتی لە هاوڕەگەزبازی دەکات، ئەمەش بە ناوهێنانی وەکو (کاری هونەری).

بەگوێرەی ئەو وێنانەی کە ڕێکخراوەکە بڵاویکردوونەتەوە، بە ئاشکرا ئاڵای هاوڕەگەزبازی دەبینرێت و ڕێکخراوەکە لە پەیجی خۆی لە فەیسبووک نوسیویەتی “ئامانجی ئەم پڕۆژەیە زیاتر تێگەیشتنی کۆمەڵگەیە لە چەمکەکانی یەکسانی ڕەگەزی، جۆری کۆمەڵایەتی، ژینگە، خوێندن”.

هەروەها نوسیویەتی “مەبەستی سەرەکی لەم کارەمان ڕەنگدانەوەی بەهای شارستانێتە لە ڕۆشنبیری شارەکەماندا”، لەکاتێکدا هاوڕەگەزبازی مێژووەکەی بۆ سەردەمی (لوط پێغەمبەر) دەگەڕێتەوە کە قەومەکەی بەهۆی ئەم کارەوە تیاچوون، بەڵام ئەم ڕێکخراوە ناویناوە “شارستانیەت”.

باسی لەوەش کردووە کە ڕێکخراوێکی تریش بەناوی (ئۆڵ ئاوت) هاوکاری کردوون.هاوکات لە کۆمێنتەکاندا لەسەر ئەم پۆستە، بەشێکی بەرچاوی خەڵکی بەبێ ئەوەی بزانن وێنەکان باس لە چی دەکات و مەبەستی پشتەوەی کارەکە چییە دەستخۆشییان لە ڕێکخراوەکە کردووە.

هەر ئەم ڕێکخراوە لەڕێگەی پەیجەیەکەوە کورتە فیلمێکی لەبارەی هاوڕەگەزبازییەوە بڵاوکردووەتەوە و بە سێ زمانی ئینگلیزی و عەرەبی و کوردی لەسەری نوسیوە، بەڵام ئەوەی جێگای سەرسوڕمانە لە بەشی کوردیەکە ئاماژەی بەوە نەکردووە کە فیلمەکە لەسەر (هاوڕەگەزبازە) و بە کورتکراوەی ئینگلیزییەکە و بە (LGBT) هێمای بۆ کردووە، کە ئەو کورتکراوەیەش کورتکراوەیەکی تایبەت بە (هاوڕەگەزبازەکان)ە، ئەمەش فێڵێکە لە خوێنەر و بینەر بۆئەوەی بە تەواوی لە بابەتەکە تێنەگات و بە نەزانی لایک و شەیری پۆستەکە بکات و برەو بە کارەکەیان بدەن.

پێناسەی هاوڕەگەزبازی بریتییە لە نێربازی (جوتبوونی نێر لەگەڵ نێر) و مێبازی (جوتبوونی مێ لەگەڵ مێ)، کە قەومی لوط پێغەمبەر (علیە سلام) بەهۆی ئەم کارەوە خودا لەناویبردن، کەوابێت لەلای خودا کارێکی قێزەون و نابەجێیە.

وێنەکان:

Image may contain: outdoor

Image may contain: outdoor

Image may contain: outdoor

Image may contain: outdoor

Image may contain: sky, tree and outdoor

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close