جیهانی ئیسلامیدونیا

ئیمامە شیعە ساختەکەی ئوسترالیا بناسە

لە تویتەر ناوی (ئیمام تەوحیدی)ە و لە ئەسڵدا ناوی (محمد)ە، لە ئوسترالیا کاری سەیر و سەمەرەی دوور لە ڕەوشتی ئاینی ئیسلام دەکات، هەر بە سادەیی کە دەچیتە سەر ئەکاونتەکەی ئەوە دەردەکەوێت، وەک لە وێنەی کەڤەری تویتەرەکەی دیارە سێ پاسەوانی بەدواوەیە ئەویش لە کوێ؟ لە (ئوسترالیا)، با واز لەمە بێنین، ئەم کابرا بۆچوونەکانی بە گشتی سەرجەمیان دژبە ئاینی ئیسلامن، بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە کە محمد تەوحیدی کێیە؟

تەوحیدی هەرچەندە بانگەشەی ئەوە دەکات کە موسڵمانە بەڵام دید و بۆچوونی دژبە زۆرینەی موسڵمانانی هەیە، بۆ نمونە (سنوردارکردنی بونیادنانی مزگەوت و شتومەکی حەڵاڵ هەڕەشەیە بۆ شێوازی ژیان لە ئوسترالیا و فەڵەستین خاکی جولەکەیە)، ئەمانە لەو دید و بۆچوونانەیەتی کە دژ بە دید و بۆچوونی زۆرینەی موسڵمانانە.

جگە لەوەش، ئەم ئیمامە بەپێی ئەوەی شیعەیە و شیعەش وای نیشاندەدات کە زۆر دژایەتی ئیسرائیل و جولەکە ئەکات، لێرەدا پرسیاری ئەوە دروستەبێت ئایا هەر بە ڕاستی شیعە دژی ئیسرائیل و جولەکەیە یان لە سەرەوە دژ و لە ژێرەوە دۆستە؟

تەوحیدی پشتگیری ناردنەوەی سەرکردە ئیسلامیەکانی ئوسترالیا بۆ وڵاتەکانیان دەکات بە بیانووی ئەوەی (توندڕەو و ڕادیکاڵن)، هەروەها پاڵپشتی خۆیی بۆ داخستنی قوتابخانە ئیسلامیەکان دەربڕیوە، یان بە تەواوەتی ئەو قوتابخانانە بگۆڕێن لەبەر هۆکاری ئەمنی. پێشنیازی ئەوەشی کردبوو کە ئافرەتانی سیاسەتمەداری ئوسترالیا (ئافرەتانی سیاسی) نابێت لە وڵاتانی زۆرینە موسڵمان سەرپۆش بپۆشن (لەکاتێکدا ئەم پیاوە شیعەیە و لە ئێران ئافرەتانی سیاسی لەکاتی سەردانەکانیاندا ناچاردەکرێن بە پۆشینی سەرپۆش). تەوحیدی بە توندی دژی موسڵمانانی سونییە بەگشتی.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ میدیای (٢ جی بی) وتوویەتی، بەکالۆریۆس و ماستەری لە بواری ئیسلامدا لە زانکۆی ئەلموستەفا لە قوم بەدەستهێناوە، بەڵام بەپێی ڕاپۆرتێکی ئەی بی سی نیوزی ئوسترالی، دەرکەوتووە کە تەوحیدی ڕاستە چووەتە زانکۆ بەڵام لە ٢٠١٢ دەرکراوە و زانکۆکە بە میدیا ئوسترالیەکەی وتووە، ئەوان بە هیچ شێوەیەک تەوحیدییان قبوڵنەبووە.

لە پۆستێکیشیدا لە تویتەر لە مانگی ١٢ی ٢٠١٧ وتوویەتی “بەڵێنەکەم دەبەمەسەر و سەردانی هیندستان دەکەم بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و شکستپێهێنانی کەسایەتییە ئیسلامییە توندڕەوەکان (کە لەلایەن پاکستانەوە هاوکاری دارایی دەکرێن)”، ئەمە لەکاتێکدایە کە موسڵمانانی هیندستان بە نزیکەیی ڕۆژانە بێڕێزییان بەرامبەردەکرێت و دەکوژرێن و توندوتیژییان بەرامبەر دەکرێت و مزگەوت و سیمبولە دینیەکانیان بێڕێزیی بەرامبەر دەکرێت.

ئیمام تەوحیدی شیعی، تەنانەت لەلایەن زۆرینەی شیعەکانیشەوە ڕەتدەکرێتەوە، هیچ کەسێک وەکو ئیمام نایناسێنێت، زیاتر لە هەر گروپێکی ڕاستڕەوی توندڕەوی نازی ڕقی لە موسڵمانانی سونەیە و لەسەر بنەمای (دوژمنی دوژمنەکەم دۆستمە) کاردەکات.

لە پۆتێکی تریدا لە تویتەر کە لە مانگی تەموزی ئەمساڵ کردی نوسیوویەتی “تەواوی حکومەتی فەڵەستین دەبێت لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکاندا بێت، ناتوانیت ئاشتی بەرقەرارکەیت لە هەرێمەکەدا چونکە تیرۆریستان ئاشتییان ناوێت. ئەوان دەیانەوێت دراوسێکەمان (ئیسرائیل) بسڕنەوە و دراوسێکەشمان ڕێگە بە هیچ کەسێک نادات بیانسڕێتەوە. هەر بەو شێوەیە سادەیە”.

لە تویتێکی تریدا نوسیویەتی “ئەگەر سوید کۆچبەری بەئەزموون و کارکەری دەوێت ئەوە با لە هیندستانەوە بیبات، سەیری ئیمارات و کوەیت بکە چییان لێکردووە. هیندیەکان خۆیان ناتەقێننەوە و ئوتومبێل بەکارناهێنن بۆ شێلاندنی خەڵکی، هەروەها بە چەقۆ لە پۆلیس نادەن و ئەجێندای وێرانکارییان نییە”.

ئێستاش میدیاکانی ئوسترالیا ناویانناوە “ئیمامە ساختەکە”، چونکە خودی میدیا ناموسڵمانەکانی ئوسترالیا و میدیاکارانیش دەزانن کە ئەو وتە و لێدوانانەی ئیمامە شیعیەکە دەیانڵێت پێچەوانەی ئیسلام و بیروباوەڕی موسڵمانانە.

محمد تەوحیدی لە ١٩٨٣ لە قوم لە ئێران لەدایکبووە و بە ئەسڵ عێراقییە، شیعەیە و زمانەکانی عەرەبی و ئینگلیزی و فارسی بەباشی دەزانێت. دەرس و وانە لە ئایەتوڵا سادق شیرازی وەردەگرێت، خۆیی ناوناوە (ئیمامی ئاشتی).

ئێستا کەسانی توندڕەوی جیهان هەڵسوکەوت و لێدوانەکانی بە هەل دەقۆزنەوە و بەکاریدەهێنن بۆ دژایەتیکردنی دینی ئیسلام. بە نمونە کەسانی ڕاستڕەوی توندڕەوی وەک (پۆڵ گۆڵدینگ و لۆرا لوومەر و تۆمی ڕۆبنسۆن) کە کەسانی دیاری توندڕەون سود لە ڕەفتارە نابەجێکانی دەبینن.

کەڤەری پێشووی ئەکاونتی تویتەرەکەی:

Image may contain: 6 people, people standing, beard and text

کەڤەری ئێستای ئەکاونتی تویتەرەکەی:

چەند پۆست و وێنەیەکی:

Image may contain: 1 person

Image may contain: text

Image may contain: 1 person, suit and beard

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close