جیهانی ئیسلامی

چەند زانیارییەک لەبارەی کۆترەکانی مەککەوە

لەوانەیە زانیارییەکی ئەوتۆمان لەبارەی کۆترەکانی مەککەوە نەبێت، کە هەموو شوێنێکی ئەو شارەیان هەر لە شۆستە و ڕێگاکانەوە تا سەر باڵەخانەکان تەنیوە و مامەڵەکردن لەگەڵیاندا بەراورد بە باڵندەکانی تر مامەڵەیەکی تایبەتییە.

بەگوێرەی ڤیدیۆگرافیکێکی کەناڵی عەرەبیەی سعودی، هەرکەسێک کۆترێک لەو کۆترانە بکوژێت ئەوا دەبێت لە بەرامبەردا مانگایەک بکات بە قوربانی، تەنانەت زیانگەیاندن بە هێلکەکانیشیان نایاساییە.

کەناڵەکە وەڵامی ئەو پرسیارەی داوەتەوە کە بۆچی ئەم کۆترانە زۆر بەربڵاون لە شاری مەککەدا و باسی لە سێ بۆچوونی سەرەکی زانایان کردووە کە بریتین لە:

١- باوەڕ وایە کە ئەم کۆترانە بوون کە پێغەمبەر محمد (صلی اللە علیە وسلم)یان لە ئەشکەوتی حیڕاء پاراست بەوەی کە بوونە هۆی سەرلێشێواندنی کافران.

٢- باوەڕ وایە کە ئەم کۆترانە بوون لەکاتی هێرشی ئەبرەهە بۆسەر مەککە، بەردبارانی سوپاکەی ئەبرەهەیان کرد و شارەکە و کەعبەیان لەدەستی هێرشەکەی ئەبرەهە پاراست.

٣- باوەڕ وایە کە ئەم کۆترانە بوون کە ڕێنوێنی پێغەمبەر نوح (علیە سلام)یان کردووە لەکاتی هەستانی لافاوەکەی سەردەمی نوحدا.

#کۆترەکانی_مەککە!

Posted by ‎ئیسلامی :: eslami‎ on Tuesday, August 14, 2018

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close